Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 15/3

- له‌ رۆژى 15/3/1830 پول فون هایس (Paul Heyse)، شاعیر و رۆماننوس و شانۆنوس و نوسەرى ئه‌ڵمانی لە شارى بەرلین لە دایکبووە، لە رۆژى 2/4/1914 لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى میونخ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1910 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 15/3/1919 لورانس تیرنی (Lawrence Tierney)، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى نیویۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 26/2/2002 لە تەمەنى (82) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/3/1930 شادى عەبدولسەلام، دەرهێنەری میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە رۆژى 8/10/1986 لە تەمەنى (56) ساڵى لەشارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1957 تاکو ساڵى 1986 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 15/3/1940 ئیبراهیم سلال، ئه‌کته‌ری کوێتی لە گوندى فنتاس لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1959 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/3/1941 ئیسماعیل عەبدولحافز، دەرهێنەری ئەمریکی لە شارى کفر شیخ لە دایکبووە، لە رۆژى 13/9/2012 لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى پاریس لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1964 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 15/3/1943 فەیروز (پیرۆز ئەرتین کالفایان)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى30/1/2016 لە تەمەنى (72) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى جیزە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1950 تاکو ساڵى 1959 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 15/3/1945 نه‌باهه‌ت جهره‌ (Nebahat Çehre)، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژی تورکی لە شارى سامسۆن لە دایکبووە، لە ساڵى 1960 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 15/3/1946 خزنە بورسلى، ژنە شاعیرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 7/4/2004 لە تەمەنى (58) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 15/3/1955 سه‌لوا بخیت، ژنه‌ ئه‌کته‌ری به‌حره‌ینی لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 15/3/1957 شه‌عبان عبدولڕەحیم، گۆرانیبێژی میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 3/12/2019 لە تەمەنى (62) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1980 تا ساڵى 2019 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 15/3/1962 مه‌ولود فیرعه‌ون، ئەدیب و نوسه‌ری جه‌زائیری لە تەمەنى (49) ساڵى لە شارى جەزائیر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/3/1913 لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 15/3/1964 عایده‌ ئه‌یوبی، ژنه‌ گۆرانیبێژی میسری لە شارى ئەخن لە ئەڵمانیا لە باوکێکى میسرى و دایکێکى ئەڵمانى لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 15/3/1969 کیم ریفه‌ر، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى نیویۆرک لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 15/3/1975 ئیفا لانگوریا (Eva Jacqueline Longoria Bastón)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 15/3/1978 رامی سه‌بری، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 15/3/1978 لیقا خه‌میسی، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 15/3/1978 مونا شه‌داد، ژنه‌ ئه‌کته‌ری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 15/3/1979 مه‌روه‌ حسێن، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 15/3/1989 دانه‌ جه‌بر، ژنه‌ ئه‌کته‌ری سوری لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 15/3/1986 مایا فه‌ره‌ح، ژنه‌ ئه‌کته‌ری سوری لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/3/1993 عەلیا بهات (Alia Bhatt)، ئەکتەر و گۆرانیبێى هیندى لە شارى مۆمباى لەدایکبووە، لە بیستەمین فیستیڤاڵی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئەکادیمیای نێودەوڵەتی بۆ فیلمی هیندی، وەکو باشترین ژنە ئەکتەر دەستنیشان کرا، کە لە فیلمی (رازی) رۆڵى سەرەکى تیادا بینى و توانى ئەو خەڵاتە بۆخۆى بباتەوە.

- له‌ رۆژى 15/3/1994 مه‌ها عه‌مار، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 15/3/1997 فیکتۆ فازاریلی (Victor Vasarely)، نیگارکێشی فه‌ره‌نسی لە تەمەنى (90) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/4/1906 لە شارى بیتچ لە کراواتیا لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 15/3/2010 کازم سەماوى، شاعیرى عێراقى لە تەمەنى (91) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1919 لە شارى سەماوە لە دایکبووە، یەکێک بووە لە دۆستەکانى کورد لە ساڵى 1940 بۆ یەکەمینجار هاتۆتە کوردستان، دواتریش لە ساڵانى شەستەکان جارێکى دیکە هاتۆتە کوردستان و چەندین شیعرى لەسەر کوردستان نوسیوە و بەشێکى شیعرەکانى کراون بە کوردى، هەروەها دۆشنى سەرۆک مام جەلال بووە، لە لاپەڕە (380-381) بەشی دووەمى کتێبی دیداری تەمەن مام جەلال لەلاوێتیەوە بۆ کۆشکی کۆماری، لە وەڵامى پرسیارى حەز لە شیعر دەکەیت، ئەگەر حەزی لێدەکەیت هی کام شاعیر؟ لە وەڵامدا سەرۆک مام جەلال وتوسەتى: ".... بێگومان لە شیعری عەرەبیدا شیعری جەواهیریم زۆر پێخۆشە ، لەدوای جەواهیری شیعری کازم سەماوی".

- لە رۆژى 15/3/2014 وەفیق زەعیم، ئه‌کته‌ری سورى لە تەمەنى (53) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 31/12/1960 لە شارى حەما لە سوریا لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 تاکو ساڵى 2013 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە