Wardi.jpg

بەمزووانە، بە زمانى کوردى عەلی وەردی داکۆکی لەخۆی دەکات

لە چوارچێوەى کتێبە چاپکراوەکانیدا و لە کارێکی نوێی دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان کتێبى (عەلی وەردی داکۆکی لەخۆی دەکات) چاپدەکات.

بەپێى راگەیەندراوێک، کە دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان بڵاوى کردۆتەوە، وا بڕیارە بەمنزیکانە کتێبى (عەلی وەردی داکۆکی لەخۆی دەکات - علي الوردي يدافع عن نفسه) لە وەرگێڕانى نوسەر و وەرگێر (د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد) ئامادە بکرێت بۆ چاپ و بڵاوبکرێتەوە.

سەبارەت بە ناوەڕۆکى کتێبەکە (د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد) بە سایتى گەلاوێژى راگەیاند، کە ناوەڕۆکى کتێبەکە گفوگۆیەکی درێژە نووسەری عێراقی (حمید المطبعی)ە، کە ئامادەی کردووە کە پێکهاتووە لە پێنج تەوەر (شێوازی نووسین، شیعرو شارستانیەت، سروشتی مرۆیی، سروشتی کۆمەڵگەی عێراقی و عەرەبی، کەسایەتیی مرۆڤی عێراقی). هەروەها وتى: "ئەم کتێەش دوای ئەو رەخنەو تۆمەتانە دێت کە ئاراستەی وەردی کراون، ئەویش لەو کتێبەدا داکۆکی لە تیۆر و تێز و بۆچوونەکانی خۆی دەکات لەمیانی چەندین پرسیارو وەڵامی سەرنجڕاکێش".


ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە