Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 20/3

- لە رۆژى 20/3/1770 فریدرچ هۆلدرین (Johann Christian Friedrich Hölderlin)، شاعیر و رۆماننوس و نوسەر و فەیلەسوفى ئەڵمانى لە شارى لاوفن ئەمنکا لە دایکبووە، لە رۆژى 7/6/1843 لە تەمەنى (73) ساڵى لە شارى تۆبنگن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/3/1828 هنریک ئیبسن (Henrik Johan Ibsen)، رۆماننوس و نوسەر و شانۆکارى نەرویجى لە شارى شێن لە دایکبووە، لە رۆژى 23/5/1906 لە تەمەنى (78) ساڵى بە نەخۆشى جەڵتەى مێشک لە شارى ئۆسلو کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/3/1907 جەمیلە علایلى، ژنە شاعیر و رۆماننوس و ئەدیبى میسرى لە شارى منسورە لە دایکبووە، لە رۆژى 11/4/1991 لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/3/1920 ئەندریە شەدید (Andrée Chedid)، ژنە شاعیر و نوسەرى فەڕەنسى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 6/2/2011 لە تەمەنى (90) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/3/1934 ئەشرەف دین حسێنى، شاعیر و ئەدیبى ئێرانى لە تەمەنى (62) ساڵى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1872 لە شارى رشت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/3/1939 وه‌حید سه‌یف (مستەفا سەید ئەحمەد)، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، له رۆژى 19/1/2013 لە تەمەنى (73) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1965 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/3/1950 ویلیام هۆرت (William Hurt)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى واشنتۆن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/3/1952 شروق (عالیە محەمەد ئەحمەد فوئاد)، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1980 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/3/1957 سپایک لى (Spike Lee)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى ئەتلانتا لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/3/1958 هۆلى هنتر (Holly Hunter)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى کۆنیرز لە دایکبووە، لە ساڵى 1981 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/3/1964 نتاشا ئەتڵەس (Natacha Atlas)، ژنە گۆرانیبێژ و شاعیرى تونسى بەلجیکى لە شارى برۆکسل لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/3/1975 حەمید موراد، ئەکتەرى بەحرێنى لە دایکبووە،لە رۆژى 30/10/2007 لە تەمەنى (32) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1990 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/3/1980 عەبد غەنى نەجدى، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (64) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/12/1915 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/3/1980 حەمادە هلال، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و ئەکتەرى میسرى لە فاقوسى شارى شەرقیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/3/1988 حەمد ئەشکنانى، ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە