marks.jpg

نامەی ماڵئاوایی گابڕێڵ گاریسیا مارکیز

وەرگێڕان لە فارسیەوە: بابا هێمن

ئەگەر خودا تەنها بۆ ساتێک لە بیری دەکرد بوکەڵەیەک قوڕین نیم وە کەمێک ژیانی زیاتری بەدیاری پێدەدام، ڕەنگە هەموو ئەو شتانەم نەوتبا کە بەبیرمدا دەهات، وە هەموو قسەکانمم نەکردبان...شتەکانم خۆشدەویست لەبەر نرخەکەیان نا، لەپێناو خۆشەویستی دا خۆشم دەویستن.

لەخەوتنمدا خەونەکانمم دەبینی،چونکە تێگەیشتم هەر خولەکێک چاولێکنان واتا شێست چرکە نەبینینی ڕوناکی.

ڕێمدەبڕی ئەوساتەی خەڵکیتر وەستاون.

ئەگەر خودا پارچەیەک ژیانی تری پێدەدام، بەرگی سادەم دەپۆشی. بەڕوتی خۆم دەخستە بەر تیشکی خۆر، نەک تەنها ڕوتی جەستە بەڵکو ڕوتی ڕوحیشم.

کینەم لەسەر سەهۆڵ دەنووسیەوەو دەمخستە بەرگەرمای هەتاو.

خودایە! ئەگەر کەمێک ژیانیتر بەشی من دەبوو، یەک ڕۆژیش دوامنەدەخست ڕاگەیاندنی ئەو ڕاستیەی کە خەڵکیم خۆشم دەوێت. وامدەکرد تێبگەن چ هەڵەیەکی گەورەیە دەستبەرداری عشق دەبن چونکە پیربوون. تێمدەگەیاندن کاتێک پیردەبن کە وازلە عشق دەێنن.

باڵم دەبەخشیە منداڵێک بێئەوەی دەستوەردان بکەم لە فڕینیدا.

پێرەکانم فێردەکرد مەرگ بە لەبیرکردنمان دێت نەک پیریمان.

ئای مرۆڤەکان چەندەتان لێوە فێربووم....

فێربووم هەمووان دەیانهەوێت لە لوتکەدابن، لەکاتێکدا چێژ لەهەناوی سەرکەوتن بەشاخدا شاردراوەتەوە،نەک لوتکە.

فێربووم منداڵ کاتێک بۆیەکەمجار پەنجەی باوکی دەگرێت،بۆ هەمیشە وابەستەی خۆی دەکات....

فێربووم مرۆڤ تەنها کاتێک بۆیهەیە لەسەرەوە سەیری خەڵک بکات،کە بیهەوێت دەستی یارمەتیان بۆ درێژکات.

چەند زۆر لێتانەوەفێربووم، بەڵام بەداخەوە هیچیان بەکەڵکم نایەن کاتێک لەتابوتەکەمدا لەنگەرم گرتوەو بە سەر شانی پڕ دلۆڤانیتانەوە بەرەو ماڵی تەنهایمم دەبەن.

هەمیشە ئەوەبڵێ کە هەستی پێدەکەی و کاربە بیرکردنەوەکانت بکە.

ئاخ کە دەمزانی ئەمڕۆ کۆتاجارە بەخەوتوی دەتبینم بەتەواوی بوونمەوە لە ئامێزم دەگرتی و سوپاسی خودام دەکرد بۆ ئەوەی کە هێشتویەتی پارێزەری گیانتبم.

ئەگەر بزانم ئەوە کۆتاجارە دەتبینم لەکاتی چوندەر لەماڵ ئامێزم لێدەدایت تەنها بۆ ئەوەی تۆزێک زیاتر ڕاتبگرم و سەیرتبکەم...

ئاخ گەر بزانم ئەوە کۆتاجارە دەنگت دەبیستمەمەوە تاک بەتاکی قسەکانتم ڕیکۆرد دەکرد بۆئەوەی بێکۆتا جاری گوێیانلێبگرمەوە...

ئاهـ کە بزانم ئەوە کۆتاجارە دەتبینم، تەنها یەک شتم دەگوت: خۆشم دەوێیت.  گەمژانە بیرم نەدەکردەوە بڵێم خۆی دەزانێت.

ژیان هەمیشە سبەینەیەکمان پێدەدات وەک هەلێک بۆئەوەی باشترین کارەکانمانی تێدا ئەنجام بدەین، بەڵام گەر هەڵەنەبم ئەمڕۆ کۆتاهەلی منە لە ژیاندا. تەنها دەمهەوێت یەک شتت پێبڵێم، بێئەوەی بیربکەمەوە و بڵێم خۆی دەزانێت : خۆشم دەوێی. تا هیچ کاتێک لەبیری نەکەی.

سپەی بۆ هیچ کەسێک ڕوون نیە ئاخۆ دێت پیر یان گەنج، ڕەنگە ئەمڕۆ کۆتاجاربێ ئەوانە دەبینی کە خۆشت دەوێن، بەر لەوەی کات لەدەستبدەی بجوڵێ،هەر ئەمڕۆ....

ڕەنگە هەرگیز سپەی نەیەت و بێ گومان ئاخ بۆ ڕۆژانێک هەڵدەکێشی کە هەلت هەبوو بۆ زەردەخەنەیەک.....ئامێزێک....بەڵام سەرقاڵیەکانی ژیان ڕێگریانکرد تا کۆتا ئارەزوەکانت وەدیبێنی.

دۆستەکانت بپارێزەو بەردەوام بەگوێیاندا بچرپێنە کە چەندە پێویستت پێیانە.

دلۆڤانانە خۆشتبوێن....

کات لەدەستمەدە و بڵێ: بەداخەوەم....بمبورە....سوپاست دەکەم.... هەر وشەیەکی تر کە دەیزانی....

هیچ مرۆڤێک تۆی بیرنایەتەوە بەهۆی ئەوەی کە لەسینەتدا شاراوەبووە، بۆیە لەخودا داوابکە هێزت پێبدات تا هەستەکانت دەربخەی، بۆئەوەی دۆستانت بزانن چەند خۆشەویستن بۆت.


ئەم بابەتە 238 جار خوێندراوەتەوە