Shano.jpg

لە رۆژى شانۆدا، (8) کتێبى شانۆیى بڵاودەکرێتەوە

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی شانۆوە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چەندین کتێبی شانۆیی، لە تیۆری شانۆ و مێژووی شانۆ و شانۆنامە بڵاودەکاتەوە.

وا بڕیارە رۆژى 27/3/2020 لە ڕۆژی جیهانیی شانۆوە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ژماریەک کتێبى شانۆیى بڵاوبکاتەوە.

سەبارەت بەم هەنگاوە و بڵاوکردنەوەى ئەم ژمارە کتێبە دەزگاکە نوسیویەتى: "ئێمە لە دەزگای سەردەمەوە هەمیشە هەوڵمان بۆ ئەوەیە کارە جدیی و کتێبە باشەکان بە کوردیی بخەینە بەردەم خوێنەران...".

بەپێى سەرچاوەکانى سایتى گەلاوێژ ژمارەى کتێبەکان (8) کتێبە و بەم شێوەیەى خوارەوەیە:

- دوو شانۆنامە، کە لە دوو دەقی جیای (میشێل دی جیڵدرود) و (ئیسماعیل ئەکبەر محەمەد) پێکهاتووە و وەرگێڕانى (تاهیر ساڵح سەعید).

- چەند هونەرمەندێک و هەندێک لە سەکۆکانی شانۆی هاوچەرخی فەرەنسی، لە نوسینى (شوان جافر).

- وەک ئەوەی ژیان لەوێ بێت، لە نوسینى (دانا ڕەئووف).

- شانۆی توندوتیژ لەنێوان تیۆر و پراکتیکدا، لە نوسینى (دانا ڕەئووف).

- وەک قەقنەس دەسووتێم، لە نوسینى (گەزیزە عومەر).

- مێدێ، نووسینی (ژان ئانوی) شانۆنووسی بەناوبانگی فەرەنسى، وەرگێڕانی (د. موحسین ئەحمەد عومەر).

- کەرکەدەن، لە نوسینى (ئوژێن یونیسکۆ) وەرگێڕانى لە فەرەنسییەوە (بەیان سەلمان).

- سێبەرەکان، لە نوسینى (یۆن فۆسە) وەرگێڕانى لە لە نەرویجییەوە (هاودەم ساڵح جاف).


ئەم بابەتە 175 جار خوێندراوەتەوە