Bahar.jpg

بەهارێکی نیگەران

ساڵح بێچار

بەهار چەندە نیگەرانە

وا بە خۆی و سەبەتەیەک نێرگزەوە

بە توێی کراسێکی ئاودامان سەوزەوە

لە پێش دەرگا دانیشتووە

کەس ناوێرێ

دەرگاکەی لێ بکاتەوە و

هەر چڵێکی لێ وەربگرێ

بەهار، لەداخا.. وا دەمرێ

چاوی تەڕ تەڕە بە شەونم ..

سەوز، سەوز چی دەڕوانێ

کەس دیارنییە

تەنیا و بێدەنگ دانیشتووە

پەڕ، پەڕ نێرگز دەوەرێنێ ..

دەڕوات.. ناڕوات،

ناڕوات،.. دەڕوات..

 نازانێ.. نا

ئاخۆ کەی بڕوات (کۆرۆنا)..؟!

 

بۆ زانینى بەشێک لە ژیانى شاعیر کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 213 جار خوێندراوەتەوە