kurd_etalya111.jpg

ژمارەیەک هونەرمەندی کورد بە موزیک و گۆرانى هاوخەمی بۆ ئیتاڵیا دەردەبڕن

بە هاشتاگی (هەموکات پێکەوەین)، ژمارەیەک هونەرمەند و میوزیکژەنی کوردی تاراوگە، هاوخەمی خۆیان بۆ دۆخی ناهەمواری هاووڵاتیانى ئیتاڵیا دەردەبڕن.

لە ئامادەکردنى هونەرمەندانى کوردى تاراوگە، لەسەر ئاوازی سرودێکی شۆڕشگێڕانی ئیتاڵیا، بە هاشتاگی (هەموکات پێکەوەین) بە هەردوو زامنی کوردی و ئیتاڵی، (40) هونەرمەند و میوزیکژەنی کورد و هاوخەمیی خۆیان بۆ هاووڵاتیانى ئیتاڵیا دەربڕی.

ئەو هاوخەمیەى کوردان، کە لە هەر چوارپارچەی کوردستانەوە بەشداران، لەکاتێکدایە کە هاوونیشتمانیانى کوردیش شان بەشانى سەرجەم گەلان رووبەرووى هەمان قەیران بونەتەوە و رۆژانە چەندین رۆڵەى کورد بەهۆى ئەو فایرۆسەوە گیان لەدەست دەدەن، بەتایبەتى لە رۆژهەڵاتى کوردستان، بەڵام وەک هەمیشە کورد جگە لەخەمى خۆى لەخەمى گەلانى دیکەشدایە و لە کارێکى هونەریدا کلیپێکیان بەرهەمهێناوە بەجۆرێک هەریەکێکیان لە وڵاتێکی ئەوروپییەوە کاریان تێداکردوە و بەشداربون.

ئاوازەکە، تایبەتە بە سرودی (Bella Ciao)، کە سرودێکی شۆڕشگێڕانی ئیتاڵیایە لە سەدەی (19)دا و لە دۆخی ناهەمواری کرێکاران و ژنانی ئەو سەردەمەدا لە باکوری ئیتاڵیا وشەکانی هۆنراونەتەوە. 

کلیک لێرە بکە بۆ بینینى گۆرانیەکە


ئەم بابەتە 90 جار خوێندراوەتەوە