Margret.jfif

خوایە تۆ لەوێی؟ منم مارگرێت دەكرێتە فیلم

‎وەرگێڕانی: گوڵان مەحمود

خوایە تۆ لەوێی؟ منم مارگرێت لەلایەن کۆمپانیای (لیۆنسگەیت Lionsgate)ەوە دەکرێت بە فیلم.

‎لیۆنسگەیت فیلمێک بەرهەمدەهێنێت دەربارەی ڕۆمانی "خوایە تۆ لەوێی؟ منم، مارگرێت." لەگەڵ دەرهێنەری فیلمی The edge of seventeen، کێڵی فریمۆن کە لە ئێستادا کار لەسەر دەقەکەی دەکات.

‎لە چەند رۆژی رابردودا کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە مافی بەفیلمکردنی ڕۆمانەکەیان کڕیوە و پلاندادەنێن فیلمەکە ببێت بە "ڕووداوێکی سینەمایی بۆ ژنان لەسەرجەم تەمەنەکاندا."

‎ڕۆمانە تایبەتەكە، کە لە ساڵی ۱۹۷۰دا بڵاوکراوەتەوە، تەرکیز دەخاتە سەر قوتابییەکی پۆلی شەشەم کە ماڵیان لە شارەوە دەگوێزرێتەوە بۆ شوێنێکی دەرەوەی شار و داوا لە خوا ئەکات ئاگای لێبێت و یارمەتیبدات تا زاڵبێت بەسەر ترسەکانی، قۆناغی پێگەیشتن و گۆڕانکارییە جەستەیی و سۆزییەکانیدا.

‎ڕۆمانەكە، باسی هەستەكانی مارگرێتی بچوك دەكات دەربارەی هەنگاوە هەستیارە بایەلۆجییەكانی جەستەی كچێك لە ساتەكانی پێگەیشتنیدا كە ئیرەی دەبات كاتێك دەبینێت هاوڕێ كچەكەی گرێچیین پێش ئەم عادە بووە.

‎ئەم ڕۆمانە بەیەكێك لە ڕۆمانە جوانەكانی جودی بلوم دەژمێردرێت و لەلایەن هەژار عوسمانەوە كراوە بەكوردی و ناوەندی غەزەلنووس چاپ و بڵاوی كردووەتەوە.


ئەم بابەتە 114 جار خوێندراوەتەوە