Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 5/4

- لە رۆژى 5/4/1588 تۆماس هوبز (Thomas Hobbes)، فەیلەسوفی ئینگلیزی لە دایکبووە، لە رۆژى 4/12/1679 لە تەمەنى (91) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 5/4/1908 بیت دیفیس (Bette Davis)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لەدایکبووە، لە رۆژى 6/10/1989 لە تەمەنى (81) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1929 تاکو ساڵى 1989 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/4/1935 ئیدمۆند گوجۆن ( Edmond Gojon)، شاعیرى فەڕەنسى لە تەمەنى (49) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/4/1886 لە شارى سکیکدە لە جەزائیر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/4/1938 هێلینا ویسترمارک (Helena Westermarck)، هونەرمەند و نوسەرى فنلەندى لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى هیلسنکى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1857 لە شارى هیلسنکى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/4/1938 ئیمان (لەیلا هلال یاسین)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى ئیسماعیلیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1955 تاکو ساڵى 1961 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/4/1942 ملحم بەرەکات، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرى لوبنانى لە شارى کفر شیما لە دایکبووە، لە رۆژى 28/10/2016 لە تەمەنى (74) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 5/4/1946 حلمى محەمەد قاعود، ئەدیبى میسرى لە شارى بحیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/4/1946 جین ئاشه‌ر (Jane Asher)، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و رۆمتاننوس و نوسەری ئینگلیزی لە شارى لەندە لە دایکبووە، لە ساڵى 1952 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/4/1955 ئەکیرا توریما، نیگارکێشى مانگاکا یابانى لە شارى ئیتسى لە یابان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/4/1968 ئه‌میره‌ ئه‌میر، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (48) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/1/1920 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/4/1972 فه‌رحان علی، ئه‌کته‌ری پاکستانی، کە کارە هونەرییەکانى لە کوێت ئەنجامدەات لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/4/1976 هوارد هیوز (Howard Hughes)، داهێنەر و بەرهەمهێنی سینەمایی ئەمریکی لە تەمەنى (70) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە ویلایەتى تەکساس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/12/1905 لە شارى هیۆستن لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/4/1982 هایلی ئاتویڵ (Hayley Elizabeth Atwell)، ئەکتەر و شانۆکارى بەریتانى  لە شارى لەندەن پایتەختى بەریتانیا لە دایکبووە، بۆ یەکەمجار لە ساڵى 2005 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 5/4/1987 نوعمان عاشور، شانۆنوس و شاعیری میسری لە تەمەنى (69) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/1/1918 لە شارى دقهلیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/4/1991 دینیز بایسال (Deniz Baysal)، ژنە ئەکتەرى تورکى لە شارى ئزمیر لە دایکبووە، لە ساڵى 2011 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/4/1999 عه‌بدولره‌زاق به‌سیر، ئه‌دیبی کوێتی لە تەمەنى (90) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1915 لە کوێت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/4/2005 سول بیلو (Saul Bellow)، رۆماننوس و نوسەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (89) ساڵى لە شارى برۆکلین لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/6/1915 لە شارى مۆنتریال لە کەنەدا لە دایکبووە، لە ساڵى 1976 خه‌ڵاتی نۆبڵى ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 5/4/2008 چارلتۆن هیستۆن (Charlton Heston)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (84) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە ناوچەى بیرفلى هیلزى شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/10/1923 لە ویلایىتى ئیلینۆى ئەمەریکا لەدایکبووە، لە ساڵى 1941 تاکو ساڵى 2003 کارى هونەرى ئەنجامداوە.

- لە رۆژى 5/4/2018 ئیزاو تاکاهاتا، دەرهێنەرى یابانى لە تەمەنى (83) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى تۆکیۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى  ٢٩/10/1935 لە شارى ئیسە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/4/2020 ناسر ئاغابرا (ژاکاو)، شاعیرى کورد لە تەمەنى (52) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى مهاباد لە رۆژهەڵاتى کوردستان کۆچى دوایى کردووە،  لە ساڵى 1968 لە گوندى بەردەڕەشانى شارى مهاباد لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە دایکبووە، یه‌که‌مین ئه‌زموونی نوسینى شعرى دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەى خوێندکارى پۆلى چوارەمی سەرەتایی بووە و بە زمانی فارسی شیعرى خوێندۆتەوەو نوسیوە، بە تایبەت ئەو کاتەى کە ژیاننامە و شیعری سەعدی لە  وانەکانى ڕۆژانەیدا دەخوێند، هەر ئەوکاتە شیعرەکانى لە گۆڤاری (دانش ئامووز)، لە شارى مەهاباد بڵاویدەکردەوە هەر ئەمەش رۆڵێکی زۆری هەبوو لە هاندانی بۆ ئەوەى لەسەر نوسینى شیعر بەردەواک بێت، دەرچووى بەشى زمان و ئەدەبى فارسى زانکۆى مهاباد بووە، چەندین چیرۆک و شانۆنامەى نووسیووە، دەیان شێعری بەرزی نەتەوەیی نوسیوە و زۆرێک لە هونەرمەندان شیعرەکانى ئەویان کردووە بە گۆرانى، خاوەنى (2) دوو کتێبى شیعرییە بە ناوەکانى (کەژاوەى دڵ) و (تریفەى ئاوات).


ئەم بابەتە 103 جار خوێندراوەتەوە