lwjan.jpg

ئەکتەرێکى کەنەدى لە تەمەنی 17 ساڵی گیانی لەدەستدا

خێزانى ئەکتەرى بەناوبانگى کەنەدى هەواڵى کۆچى دوایى (لۆگان ویلیامز)یان لە تەمەنى (17) ساڵى راگەیاند.

بەپێى سەرچاوەکان و ناوەندە هونەرییەکانى کەنەدا کە هەواڵەکەیان بڵاوکردۆتەوە، مردنى ئەو ئەکتەرە لە تەمەنێکى ئاوادا هەموانى نیگەران کردووە، لاى خۆشیەوە میشێل گاوڤین، بریکاری لۆگان ویلیامز، دەنگۆی مردنی لۆگانی پشتڕاستکردەوە، کە رۆژى پێنجشەممە 2/4/2020 کۆچى دوایى کردوە و هۆکارى کۆچکردنیشى بۆ گیان لەدەستدانى لەناکاو گەڕاندۆتەوە.

لۆگان هەر زوو بوو بە ئەستێرەیەکى دیارى بوارى سینەما بەتایبەتى دواى ئەوەى لە ساڵى 2014 کە تەمەنى (10) ساڵ بووە لە زنجیرە فیلمی  "The Flash" رۆڵی (بێری ئالێن)ی بینی، کە زیاتر لە (125) زنجیرە بووە و لە (6) بەش پێکهاتبوو.

گرانت گەستن، کە لەگەڵ لۆگان لە هەمان زنجیرە رۆڵی بینیوە، لەبارەی مردنی هاوپیشەکەی وتویەتى: "ئەوەی کە کاریلێکردم تەنیا بەهرەکانی لۆگان نەبو، بەڵکو ئەو ئەزمونەی ژیانی بو کە دەبو بیبینێت، بەردەوام لە بیرمدایە و نزای بۆ دەکەم، دڵنیام خێزانەکەی بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕن".

لۆگان ویلیامز لە چەند دێرێکدا:

- لە رۆژى 9/4/2003 لە کەنەدا لە دایکبووە.

- لە ساڵى 2013 لە تەمەنی (10) ساڵى بەکارى نواندن کردوە.

- بەشداریکردنی لە فیلمی The Flash بوەهۆی ئەوەی زیاتر بناسرێت.

- بەشداری لە چەند زنجیرە فیلمێکدا کردوە لەوانە (When Calls the Heart) و (Supernatural).

- لە رۆژى 2/4/2020 لە تەمەنى (17) ساڵى لە شارى پۆرت کوکۆیتلام لە کەنەدا کۆچى دوایى کردووە.


ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە