Sarkar.jpg

دڵم لەناو سنگمدا ئەشارمەوە

سەرکار سالار

هیوای تایپێک لە ژیان کردنم دۆڕاند

کە ڕیتمی لێدانی دڵمم لەسەری رێخستبو

ئەمە زۆر سەختە

بەڵام خۆ خواردنەوەم وەک باشترین بژاردە هەڵبژاردوە

ئیتر ڕاهاتوم دڵم لە ناو سنگما بشارمەوە

ئەگەر چی شتە خراپەکە ئەمە نیە

چونکە ئەگەری

تایپێکی سەخت تر لە ژیانکردنم لە پێشەوەیە

کە نە خۆ خواردنەوە

نە دەسکاری بیرکردنەوە

نە وردکردنەوەی ئاواتەکان

هیچ داد نادەن

بۆ ژیانێ  بتوانم

تەسلیمی پێچەوانەی فەنتازیا بچوکەکانیشم نەبم تیایدا

ژیانێ بیرکردنەوە لە مردن تیایدا

زۆرتر لەگەڵ دڵا یەتەوە تا هەرشتێ

ژیانێ کە ئیتر فریشتەیەکی بۆ من تیا نەبێ

هەواڵمباتێ و بڵێ (وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيَّا)

بەڵام بژاردەی خۆکوشتن

وەک گەورەترین سامانی شەخسیم

وەک میهرەبانترین دۆستم

بیرمەخاتەوە دڵ خۆشبم

بەوەی ئەکرێ

شتە خراپەکە هەر نەبێ


ئەم بابەتە 362 جار خوێندراوەتەوە