Peshanga.jpg

کەس نەیەت بۆ پێشانگاکەم

لە شارى سلێمانى بە سودوەرگرتن لە کەلوپەلی بەکارهاتوو پێشانگایەک بە ناونیشانى (کەس نەیەت بۆ پێشانگاکەم) کرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8/4/2020 لە دیوانی پارێزگاى سلێمانى (د. هەڤاڵ ئەبوبەکر) پارێزگاری سلێمانی، پێشانگای تایبەت بە کۆرۆنای هونەرمەند (خەسرەو حسێن حەسەن)ی بەناونیشانی (کەس نەیەت بۆ پێشانگاکەم) کردەوە، کە بە سودوەرگرتن لە کەلوپەلی بەکارهاتوو و بەشێوەی سەرلەنوێ بەکارهێنانەوە بەشێوەیەکی هونەریی گوزارشتی لەم دۆخە کرد، کە کۆرۆنا بەسەر مرۆڤایەتیی و جیهاندا هێناویەتی، دواپەیامی گەشبینانەشی تیا دیاریکردبوو، کە لەگەڵ هەموو ئەم سەختی و مەترسییانەدا (ژیان بەردەوامە)و پێشانگاکە تەنها چەند چرکەیەکی کەمی خایاند.


ئەم بابەتە 79 جار خوێندراوەتەوە