Jon_brayn.jpg

گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی ئەمریکی بەهۆ ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

جۆن پراین (John Prine) گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی لە تەمەنی (73) ساڵیدا بەهۆی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەکانى هەواڵ لە ئەمەریکا هەواڵى کۆچى دوایى گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی (جۆن پراین)یان لە تەمەنی (73) ساڵیدا بڵاوکردەوە، بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ لە زارى خێزانیەوە (فیونا ویلان براین) رایگەیاند، لە رۆژى 26/3/2020 بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسەکە رەوانەی نەخۆشخانە کرا دواى دەرکەوتنی نیشانەی کۆڤید 19 لەسەری، دواى (13) رۆژ لە نەخۆشخانە رۆژى رۆژی سێشەممە 7/4/2020 لە یەکێک لە نەخۆشخانە لە شارى ناشفیل لە ئەمەریکا گیانى لەدەستدا.

جۆن پراین لە چەند دێرێکدا:

- لە رۆژى 10/10/1946 لە گوندى مایوود لە ناوچەى کوک لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

- لە ساڵى 1991 خەڵاتى گرامى وەرگرتووە دواى ئەوەى باشترین لە ئەبومى موزیکى دەرکردووە.

- لە رۆژى 7/4/2020 لە تەمەنى (73) ساڵى بە نەخۆشى کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانە لە شارى ناشفیل لە ئەمەریکا گیانى لەدەستداوە.


ئەم بابەتە 80 جار خوێندراوەتەوە