Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 8/4

- لە رۆژى 8/4/1848 گایتانۆ دونیزیتى (Gaetano Donizetti)، ئاوازدانەرى ئۆپێراى ئیتاڵى لە تەمەنى (50) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى بیرگامۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/11/1797 لە شارى بیرگامۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/4/1892 ماری پیکفۆرد (Mary Pickford)، ژنە ئەکتەر و دەرهێنەر و نوسەری ئەمریکی بەنەژاد کەنەدى لە شارى تۆرینتۆ لە کەنەدا لە دایکبووە، لە رۆژى 25/9/1979 لە تەمەنى 087) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى سنتا مۆنیکا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 8/4/1909 جۆن فانتى (John Fante)، رۆماننوس و چیرۆکننوس و نوسەرى ئەمەریکى لە شارى دنفر لە ویلایەتى کولورادۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 8/5/1983 لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى شەکرە لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 8/4/1923 شافیە ئەحمەد، ژنە گۆرانیبێژی میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 9/8/1983 لە تەمەنى (60) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1943 تاکو ساڵى 1954 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/4/1929 جاک بریل (Jacques Brel)، گۆرانیبێژ و ئەکتەری بەلجیکی لە سکاریک لە برۆکسل لە دایکبووە، لە رۆژى 9/10/1978 لە تەمەنى (49) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى بوبینى لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1953 تاکو ساڵى 1978 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/4/1931 ئیریک ئەکسل کارلفلت (Erik Axel Karlfeldt)، شاعیری سویدی لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى ستۆکهۆڵم کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/7/1864 لە دایکبووە، لە ساڵى 1931 لە دواى کۆچى دوایى خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 8/4/1936 غەسان کنفانى، رۆماننوس و نوسەرى فەڵەستینى لە شارى عکا لە فەڵەستین لە دایکبووە، لە رۆژى 8/7/1972 لە تەمەنى (36) ساڵى لە هەوڵێکى تیرۆکردن لە شارى بەیروت لە لوبنان کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 8/4/1942 حەیات ئەبو نەسر، ژنە شاعیر و نوسەر و رەخنەگرى ئەدەبى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/4/1954 وەلید تۆفیق، گۆرانیبێژ و ئەکتەری لوبنانی لە شارى تەرابلوس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/4/1973 پاپلۆ بیکاسۆ، نیگارکێشى ئیسپانى لە تەمەنى (91) ساڵى بە نەخۆشى لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/10/1881 لە شارى مەلەگە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/4/1977 ئانا دی لا ریگیورا (Ana de la Reguera)، ژنە ئەکتەری مەکسیکی لە شارى فیرلکرۆز لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/4/1979 منزر ریاحنە، ئەکتەری ئەردەنی لە شارى ئیربد لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى  8/4/1990 کیم جۆنگ هیۆن (Jonghyun)، گۆرانیبێژى کۆریاى باشوور لە شارى سیۆل لە کۆریاى باشوور لە دایکبووە، لە رۆژى 18/12/2017 لە تەمەنى (27) ساڵى لە شارى سیۆل لە کۆریاى باشوور کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 2008 تاکو ساڵى 2017 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/4/1993 ماریان ئەندرسۆن (Marian Anderson)، ژنە گۆرانیبێژ و موزیکیانى ئەمەریکى بە نەژاد ئەفریقى لە تەمەنى (96) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى بورتلاند کۆچى دوایى کردووە، له رۆژى 27/2/1897 لە شارى فیلادلفیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/4/2013 ریچارد بروکر (Richard Brooker)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە تەمەنى (59) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1954 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/4/2018 حەمدان شلبى، ئەکتەرى سعودى لە تەمەنى (70) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى جدە کۆچى دوایى کردووە،  لە ساڵى 1948 لە شارى جدە لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە