Shwan.jpg

سینەماکارێک، زۆربەى فیلم و شانۆگەریەکانى بڵاوکردەوە

سینەماکار و دەرهێنەرى کورد (شوان عەتوف) لە یوتیوب چەناڵی تایبەت بەخۆى زۆربەی فیلم و شانۆگەریەکانى خۆى بڵاوکردەوە.

لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک (شوان عەتوف) سینەماکار و دەرهینەرى کورد، چەند فیلم و شانۆگەریەکى خۆى بڵاوکردەوە، هەروەک لە ئاگادارکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، "زۆربەی فیلم و شانۆگەریەکانم لەیوتیوب چەناڵی (shwan attoof chanal) دەتوانن ببینن، هەر فیلمێک یا شانۆگەریەک لەوێ نەبوو ئەوە موڵکی کۆمپانیا یا گروپێکن و لە داهاتودا هەوڵ دەدەین لە چەناڵەکەمان دایبەزێنین".

بڵاوکردنەوەى بەرهەمەکانى ئەو سینەمەکارە لە کاتێکدایە زۆربەى هاووڵاتیانى کوردستان لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتینە کردووە، ئەمەش دەرفەتێکى باشە بۆ هەموو ئەوانەى بەشێک لە فیلمەکانیان نەبینیووە لە ئێستادا زۆر بە ئاسانى بیبینن.


ئەم بابەتە 104 جار خوێندراوەتەوە