Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 13/4

- لە رۆژى 13/4/1769 تۆماس لورنس (Thomas Lawrence)، نیگارکێشى ئینگلیزی لە شارى بریستۆل لە دایکبووە، لە رۆژى 7/1/1830 لە تەمەنى (60) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 13/4/1885 جۆرج لوکاتش (György Lukács)، فەیلەسوف و رەخنەگری ئەدەبى و نوسەرى هەنگاری لە شارى بۆداپێست لە دایکبووە، لە رۆژى 4/6/1971 لە تەمەنى (86) ساڵى لە شارى بۆداپێست کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 13/4/1906 سامۆئیل بیکیت (Samuel Beckett)، نوسه‌ری ئیرله‌ندی لە فۆکس رۆک لە شارى دبلن پایتەختى ئیرلەندا لە دایکبووە، لە رۆژى 22/12/1989 لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1969 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 13/4/1938 فریال کەریم، ژنە ئەکتەری لوبنانی لە شارى بەیروت لە دایکبووە، لە رۆژى 4/7/1988 لە تەمەنى (50) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 13/4/1939 شیموس هینی (Seamus Heaney)، شاعیری ئیرلەندەی باکوور لە ئیرلەنداى باکوور لە دایکبووە، لە رۆژى 30/8/2013 لە تەمەنى (74) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى دبلن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1995 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 13/4/1950 رۆن پیرلمان (Ron Perlman)، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى نیویۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/4/1950 ویلیام سادلەر (William Sadler)، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى بۆفالۆ لە ویلایەتى نیویۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/4/1953 ئەحلام مستغانمی، ژنە رۆماننوس و نوسەری جەزائیری لە شارى تونس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/4/1956 لەتیفە مجرن، ژنە ئەکتەری بەحرەینی لە شارى محرق لە دایکبووە، لە ساڵى 1971 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/4/1964 یاسوهارۆ تاکاناشى، ئاوازدانەرى یابانى لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/4/1969 می سکاف، ژنە ئەکتەری سوری لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە رۆژى 23/7/2018 لە تەمەنى (49) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1992 تاکو ساڵى 2018 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/4/2015 گونتر گراس (Günter Grass)، ئەدیبى ئەڵمانى لە تەمەنى (87) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى لۆبیک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/10/1927 لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 13/4/2015 ئیدواردۆ گالیانۆ (Eduardo Hughes Galeano)، رۆماننوس و نوسەرى ئۆرۆگوایى لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى مۆنتیفیدیۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/9/1940 لە شارى مۆنتیفیدیۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/4/2016 سەید زیان، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/8/1943 لە شارى زەقازیق لە دایکبووە، لە ساڵى 1968 تاکو ساڵى 2004 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/4/2018 میلوش فۆرمان (Miloš Forman)، دەرهێنەر و شانۆنوسى ئەمەریکى – چیکى لە تەمەنى (86) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى دانبرى لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/2/1932 لە شارى شاسلاف لە چیک لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە