Dlshad.jpg

دۆزینەوەی چوارچێوەیەکی ئیستاتیکی بۆ داڕشتنەوەی چیرۆکەکانی جینۆسیادی کورد لە میانەی شانۆوە

نوسەر و ئەکادیمست و مامۆستاى زانکۆ (د. دڵشساد مستەفا) بابەتێک لەسەر دۆزینەوەی چوارچێوەیەکی ئیستاتیکی بۆ داڕشتنەوەی چیرۆکەکانی جینۆسیادی کورد لە میانەی شانۆوە پێشکەش دەکات.

وابڕیارە رۆژى سێشەممە 14/4/2020 کاژێر (10)ى شەو لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک لە (شانۆ تیاتر) نوسەر و ئەکادیمست و مامۆستاى زانکۆ (د. دڵشساد مستەفا) بابەتێک راستەوخۆ لەسەر دۆزینەوەی چوارچێوەیەکی ئیستاتیکی بۆ داڕشتنەوەی چیرۆکەکانی جینۆسیادی کورد لە میانەی شانۆوە پێشکەش بکات، پێشکەشکردنى بابەتەکەى هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادى ئەنفالکردنى کوردانى باشوورى کوردستان، ئەمە جگەلەوەى لە کاتێکدایە هیچ چالاکى و مەراسیمێکى هونەرى و ئەدەبى لەمساڵدا پێشکەش ناکرێت، ئەگەرچى بڕیاربوو فێستڤاڵی فیلمی سینەمایی‌ و دیکۆمێنتاری جینۆساید‌ و ئەنفالی نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆى فایرۆسى کۆرۆناوە هەموو چالاکیەک وەستێنرا.

بۆ بینینى بابەتەکەى بەشێوەى راستەوخۆ لە کاژێر (10)ى شەو کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 120 جار خوێندراوەتەوە