Hawal.jpg

پێشبڕکێی کاریکاتێر و بواری ئەنیمەیشن تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدەدرێت

پێشبڕکێیەکی تایبەتە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هونەرمەندانى جیهان ئەنجام دەدرێت و هونەرمەندانى کوردیش دەتوانن بەشداری بکەن و خەڵات بەدەستبهێنن.

هونەرمەند بەختیار سەعید، بەرێوەبەری ناوەندی 7 رەنگە لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوکردۆتەوە، لە ئاگاداریەکەدا هاتووە، "لەدوای ئەو پەیوەندییە بەربڵاوەی کە 7 رەنگە لەرێگای دیداری کاریکاتێری کوردییەوە ئەنجامی داوە چەندین پەیوەندی لەگەڵ گروپ و ناوەندە گەورەکانی کاریکاتێری جیهانیدا بۆ درووست بووە لەنێویاندا وڵاتی چین-ە.

ئەمرۆ نامەیەکم لەرێگای هاوڕێی کاریکاتێری چین-یم لیویی وانغ کە یەکێکە لە کاریکاتیرە سەرکەوتووەکانی ئەو وڵاتە، کە ئەوان پێشبڕکێیەکیان هەیە حەزدەکەن لەو پێشبڕکێیەی کە تایبەتە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وە هونەرمەندان لە باشوری کوردستانەوە بەشداری بکەن کە پێشبڕکێکە خەڵاتی مادی تیایدا لەهەمانکاتدا لە گەورەتریت سایتی کاریکاتیری ئەو وڵاتە بڵاودەکرێتەوە کە پەیوەندی گەورەی جیهانی هەیە لەسەر ئاستی جیهان.

لە رۆژی داهاتوودا هەموو زانیارییە پێویستەکانی لەدوای تەرجەمە کردنی لێرەدا بڵاودەکرێتەوە".


ئەم بابەتە 114 جار خوێندراوەتەوە