Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 19/4

- لە رۆژى 19/4/1124 سەعید هەمزە نیلى، شاعیرى عێراقى لە شارۆچکەى محاویل لە شارى بابل لە دایکبووە، لە رۆژى 20/12/1216 لە تەمەنى (92) ساڵى لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 19/4/1768 گیوفانى ئەنتۆنیۆ کەنال (Giovanni Antonio Canal)، وێنەکێشى ئیتاڵى لە تەمەنى (71) ساڵى لەشارى بوندوقیە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/10/1697 لە شارى بوندوقیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/4/1824 جۆرج گۆردون بایرۆن (George Gordon Byron)، شاعیر و شانۆنوس و نوسەرى ئینگلیزى لە تەمەنى (36) ساڵى بە نەخۆشى لە یۆنان کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/1/1788 لە شارى لەندەن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/4/1832 خۆسیه‌ ئیچیگاراى (José de Echegaray)، شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌رى ئیسپانى لە شارى مەدرید لە دایکبووە، لە رۆژى 14/9/1916 لە تەمەنى (84) ساڵى لەشارى مەدرید کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1904 خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى وەرگرتوو.

- لە رۆژى 19/4/1969 شانون لى ئەکتەر و بەرهەمهێنەرى فیلمى ئەمەریکى، کچى ئەکتەرى بەتوانا بروسلی لە شارى سانتا مۆنیکا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/4/1968 ئاشلى جود (Ashley Judd)، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژى ئه‌مریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/4/1978 جیمس فرانکۆ (James Edward Franco)، ئه‌کته‌ر و دەرهێنەر و شاعیر و شانۆنوسى ئه‌مریکى لە شارى پالۆ ئالتۆ لە ویلایەتى کایفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/4/1979 کیت هدسون (Kate Garry Hudson)، ژنه‌ ئه‌کته‌رى ئه‌مریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/4/1981 ئه‌وس شه‌تى، ئه‌کته‌رى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/4/1981 هایدن کرستنسین (Hayden Christensen)، ئه‌کته‌رى که‌نه‌دى لە شارى فانکۆڤەر لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/4/1983 هه‌دیل محه‌مه‌د حزیف، ژنه‌ رۆماننوس و نوسه‌رى سعودى لە شارى ریاز لە دایکبووە، لە رۆژى 16/5/2008 لە تەمەنى (25) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى ریاز کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 19/4/1988 شیرین عادل، ژنه‌ ئه‌کته‌رى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/4/1998 ئه‌کتافیۆ پاز (Octavio Paz)، شاعیر و نوسەرى مه‌کسیکى لە تەمەنى (84) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى مەکسیکۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 31/3/1914 لە شارى مەکسیکۆ لە دایکبووە،  لە ساڵى 1990 خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 19/4/2008 حه‌نان ئه‌غا، ژنه‌ شاعیر و رۆماننوس و نوسەر و شێوه‌کارى فه‌له‌ستینى لە تەمەنى (60) ساڵى لە شارى عەممان کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1948 لە شارى یافا لە فەڵەستین لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 95 جار خوێندراوەتەوە