Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 24/4

- لە رۆژى 24/4/1569 عەبدولعەزیز زمزمى، شاعیر و نوسەرى حجازى لە تەمەنى (74) ساڵى لە شارى ئەستەمبۆڵ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1495 لە شارى مەککە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/4/1731 دانییل دیفو (Daniel Defoe)، رۆماننوس و نوسەری ئینگلیزی لە تەمەنى (70) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/9/1660 لە شارى لەندەن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/4/1845 کارل شبیتله‌ر (Carl Friedrich Georg Spitteler)، شاعیر و نوسەری سویسری لە شارى لیستل لە سویسرا لە دایکبووە، لە رۆژى 29/12/1924 لە تەمەنى (79) ساڵى لە شارى لۆسرن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1919 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 24/4/1897 نایف تلحوق، شاعیرى لوبنانى لە عیتاتى شارۆچکەى عالیەى شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە، لە رۆژى 2/12/1973 لە تەمەنى (76) ساڵى لە عیتاتى شارۆچکەى عالیەى شارى جەبەل لوبنان کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/4/1934 شیرلی ماکلین (Shirley MacLaine)، ژنە ئەکتەر و موزیکیان و گۆرانیبێژی ئەمریکی لە شارى ریچمۆند لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/4/1936 جیل ئایرلەند (Jill Ireland)، ژنە ئەکتەر و نوسەری ئینگلیزی لە شارى لەندەن دایکبووە، لە رۆژى 18/5/1990 لە تەمەنى (54) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى مالیبۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1955 تاکو ساڵى 1989 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/4/1942 باربرا سترایساند (Barbra Joan Streisand)، ژنە گۆرانیبێژ و ئەکتەر و موزیکیان و دەرهێنەری ئەمریکی لە لە برۆکلینى شارى نیویۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/4/1953 عەبادى جەوهەر، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزیکیانى سعودى لە شارى جدە لە دایکبووە، لە ساڵى 1968 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/4/1953 فیفى عەبدە، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1965 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/4/1960 ئەمەل عەباس، ژنە ئەکتەری عێراقى، کە کارە هونەریەکانى لە کوێت ئەنجام دەدات لە شارى بەسرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/4/1961 وائیل نور، ئەکتەری میسری لە  لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 2/5/2016 لە تەمەنى (55) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى ئەسکەندەریە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1983 تاکو ساڵى 2016 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/4/1962 میلت فرانکلین، موزیکیان و ئاوازدانەری ئەمریکی لە تەمەنى (64) ساڵى لە ناوچەى هولیود لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کایفۆرنیا بە جەڵتەى دڵ کۆچى دوایى کرد، لە رۆژى 16/9/1897 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/4/1971 بەدریە تەڵەبە، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/4/1974 ئیلین خەلەف، ژنە گۆرانیبێژى لوبنانى لە شارى بەیروت لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/4/1982 کیلی کلارسکۆن (Kelly Brianne Clarkson)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژ و موزیکیان و ئاوازدانەری ئەمەریکی لە شارى فۆرت وۆرس لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/4/1983 می عەبدوڵڵا، ژنە ئەکتەری میسری، کە کارە هونەریەکانى لە کوێت ئەنجام دەدات لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/4/1987 فارون دهاوان، ئەکتەرى هیندى لە شارى مۆمباى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/4/2004 مەحمود مورسی، ئەکتەری میسری لە تەمەنى (80) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى ئەسکەندەریە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/6/1923 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1964 تاکو ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/4/2011 ساتیا سای بابا، فەیلەسوف و شاعیری هیندی لە تەمەنى (84) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى بۆتابارتى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/11/1926 لە شارى بۆتابارتى لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە