sa3idgabari.jpg

هونەرمەندی ناوداری کورد سەعید گاباری کۆچی دوایی کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 4-5-2020 هونەرمەندی نێوداری کوردستان و خەڵکی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان سەعید گاباری لە تەمەنی 65 ساڵی بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی سییەکانەوە لە نەخۆشخانەی سەردەمی هەولێر کۆچی دوایی کرد
 
 
سەعید گاباری، خەڵکی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانە، ساڵی 1956 لەدایک بووە و لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە بینایی چاوەکانی لەدەستداوە، لە ساڵی حەفتایەکانیشەوە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە، لە ساڵی 1980ـەوە هاتووەتە باشووری کوردستان و بە هونەرەکەی شانبەشانی پێشمەرگە جەنگاوە، زۆرترین تێکستی گۆرانییەکانیشی هی هۆزانڤانانی ناوداری کورد جگەر خوین و تیرێژ بووە. خاوەنی چوار هەزار و 712 گۆرانی بووە.
 


ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە