Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 11/5

- لە رۆژى 11/5/1888 ئیرفینگ برلین (Irving Berlin)، موزیکیان و ئاوازدانه‌ری ئه‌مریکی لە دایکبووە، لە رۆژى 22/9/1989 لە تەمەنى (101) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/5/1901 روزا ئوسلیندەر، ژنە شاعیری ئەڵمانی لە دایکبووە،

- لە رۆژى 11/5/1916 کامیلۆ خۆسیە سیلا، شاعیر و  ئەدیبى ئیسپانی لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە،

- لە رۆژى 11/5/1904 سلفادۆر دالى (Salvador Dalí)، نیگارکێش و ئەکتەر و دەرهێنەر و نوسەرى ئیسانى لە شارى فیگیراس لە هەرێمى کەتەلۆنیا لە دایکبووە، لە رۆژى 23/1/1989 لە تەمەنى (84) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى فیگیراس لە هەرێمى کەتەلۆنیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/5/1927 خوان گریس، نیگارکێشی ئیسپانی کۆچى دوایى کردووە،

- لە رۆژى 11/5/1951 مەمدوح وافى، ئەکتەرى میسرى لە گوندى مندرە لە شارى فیوم لە دایکبووە، لە رۆژى 17/10/2004 لە تەمەنى (53) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە نەخۆشخانە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1979 تاکو ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/5/1952 رونو سیشان، مۆسیقاری فەرەنسی لە دایکبووە،

- لە رۆژى 11/5/1972 جیهان نەسر، ژنە ئەکتەری میسری لە دایکبووە،

- لە رۆژى 11/5/1980 محەمەد خالید وەزیر، ئەکتەری کوێتی لە دایکبووە،

- لە رۆژى 11/5/1980 ریمونا، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژی سعودی لە دایکبووە،

- لە رۆژى 11/5/1981 بوب مارلی، گۆرانیبێژ و موزیکیانى جامایکایی کۆچى دوایى کردووە،

- لە رۆژى 11/5/1982 جوناسان جاکسۆن، ئەکتەری ئەمریکی لە دایکبووە،

- لە رۆژى 11/5/1984  ئیلکر قلعى، ئەکتەرى تورکى لە دایکبووە،

- لە رۆژى 11/5/1985 شستر گوڵد (Chester Gould)، نیگارکێش و نوسەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (85) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى ودستۆک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1900 لە شارى پاوانى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/5/1998 مەلا مەسعود بێبەش (مەسعود عەبدوڵڵا شەنەغەیى)، شاعیری کورد لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/7/1932 لە شارى هەولێر لە دایکبووە، تاکو پۆڵی شەشەمی سەرەتایی خوێندویەتی و پاشان لە دائیرەی ئەشغال دامەزراوە، دوای چەند ساڵێک وازی لە کارى فەرمانبەرى هێناوە، ئیجازەی مەلایەتی لای باوکی وەرگرتووە و بووەتە مەلای مزگەوت، لە ساڵی 1956 بۆ یەکەم جار تەجویدی قورئانى گۆڕیوە بۆ سەر زمانی کوردی، لە ساڵی 1971 بەشێک لە دیوانەکەی خۆى بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی 1984 هەندێ لە پێنج خشتەکەیەکانى بڵاوکردۆتەوە، لە دیوانی باوکی شارەزای شیعر و ئەدەبیات بووە، لە قوتابخانەی سەید مەردان فێری مەقامات بووە، شیعرە داشۆرینەکانی لەسەر زارن و بە هەمان شێوەی شێخ رەزای تالەبانی، بەڵام ئەو شیعرانە بڵاو نەکراونەتەوە.

- لە رۆژى 11/5/2001 دۆگلاس ئادمز، رۆماننوسی ئینگلیزی کۆچى دوایى کردووە،


ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە