nwsyar_Xalat.jpg

بڵاوکراوەکانى نوسیار خەڵاتی بۆ کتێبی یەکەم راگەیاند

لە راگەیاندراوێکدا بڵاوکراوەکانى نوسیار خەڵاتی بۆ کتێبی یەکەم، ساڵى یەکەم، خولى محەمەد عومەر عوسمان (ژەنەڕاڵى پایز) راگەیاند.

بەپێى راگەیاندراوێک کە بڵاوکراوەکانى نوسیار بڵاوى کردۆتەوە، ناوەندەکە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى خەڵاتى یەکەمین کتێب بۆ ئەو نوسەرانەى یەکەم کتێبیان بڵاودەکەنەوە، خەڵاتەکە ئەو نوسەر و شاعیرانە دەگرێتەوە، کە پێشتر هیچ کتێب و بڵاوکراوەیەکیان نەبووە، لە هەر سێ بوارى (شیعر، رۆمان و چیرۆک).

بۆ ئەوانەی دەیانەوێ بەرھەمەکانیان بنێرن چەند مەرجێکیان دیاریکردووە، بەم شێوەیەى خوارەوە:

1- لە ئێستاوە تا ٣٠-٦-٢٠٢٠ ئەتوانن بەرھەمەکان بنێرن بۆ [email protected]

2- ئەبێ تەواوی بەرھەمەکە بە فایلی وۆرد و بە فۆنتی یونی کورد نوسرابێت و لەگەڵ ھاوپێچی سی ڤی خۆی بنێرێت.

3- ئەم خەڵاتە لە کۆتاییدا و دوای ھەڵسەنگاندنی بەرھەمەکان تەنھا سێ کتێب چاپ دەکات: یەک بۆ براوەی شیعر یەک بۆ براوەی ڕۆمان یەک بۆ براوەی چیرۆک.

4- تەمەنی بەشداریکردن لە ٢٠-٣٥ ساڵە.

5- پێشتر ھیچ کتێبێکی چاپ و بڵاونەکردبێتەوە.

6- تەنها ئەو بەرهەمانە وەردەگیرێن کە بە کوردی نووسرابن.

7- رەچاوکردنی خاڵبەندی و ڕێنووسی کوردی لە بەرھەمەکە.

8- بەشدار بوو تەنھا یەک بەرھەم بنێرێت بۆ یەکێک لەو ژانرانەی ئاماژە پێکراوە.


ئەم بابەتە 138 جار خوێندراوەتەوە