tALHAT.jpg

تەڵعەت تاهیر، لە کۆڕێکى ئەدەبیدا

شاعیرى کورد (تەڵعەت تاهیر) جێگرى سەرۆکى بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ لە لایڤێکى راستەوخۆدا لە پەیجى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک کۆڕێکى ئەدەبى پێشکەش دەکات.

وا بڕیارە رۆژى پێنجشەممە 14/5/2020 کاژێر (10)ى شەو شاعیرى کورد (تەڵعەت تاهیر) جێگرى سەرۆکى بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ لە لایڤێکى راستەوخۆدا لە پەیجى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک  کۆڕێکى ئەدەبى پێشکەش بکات، سەبارەت بە کۆڕەکە تایبەت بە سایتى گەلاوێژ وتى:

"ئەم لایڤە تایبەتە بە پێشکەشکردنى پڕۆژەیەکى ناساندن و مێواندارى کردنى دەنگە رەسەنە ئەدەبى و هونەرییەکان تاوەکو لە بارەى گرفت و ئومێدەکانى ئەدەب و هونەرەوە قسە بکەن، تیایدا بانگهێشتى هەموو دەنگە گرنگەکانى ئەو دوو بوارە دەکەم کە ئەو بۆشاییە پڕ بکەنەوە کە سۆسیال میدیادا هەیە، ئەمە وێڕاى ئەوەى لە لایڤەکەدا هەندێک تێکستى شیعرى تازە دەخوێنمەوە"

 

بۆ بینى لایڤەکە بەشێوەى راستەوخۆ لە کاژێر (10)ى شەو کلێک لێرە بکە

 

تەڵعەت تاهیر لە چەند دێرێکدا

- ناوى تەواوى: تەڵعەت تاهیر خورشید

- پیشەى ئەدەبى: شاعیر

- لە  رۆژى ۱۸/1/1973 لە شارۆچکەی مەخمور، سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.

- لە ساڵى 1979 خوێندنى سەرەتایى لە خوێندنگاى قەرەچوغ لە مەخمور تەواو کردووە.

- لە ساڵى 1982 خوێندنى ناوەندى لە خوێندنگاى ئیبن خەلەکان تەواو کردووە.

- لە ساڵى 1985 خوێندنى ئامادەیى لە دواناوەندى عەنکاوە تەواو کردووە.

- لە ساڵى 1986 یەکەمین تێکستى شیعرى بەناونیشانى (ساباتى خۆشەویستى) لە رۆژنامەى هاوکارى بڵاوکردۆتەوە.

- لە رۆژى 12/10/2002 ژیانى هاوسەرى پێکهێناوە و (2) کچى هەیە بەناوەکانى (هانە و وێنە)

- لە ساڵى 2018 بەشى خوێندنى تەکنیکى لە پەیمانگاى تەکنیکى شارى سلێمانى تەواو کردووە.

- ئەندامی دەستەی نووسەرانی چەندین گۆڤار و پاشکۆی ئەدەبی بووە.

- ئەندامی کارای یەکێتی نووسەرانی کوردە.

- ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانە.

- جێگری سەرۆکی بنکەی رووناکبیری گەلاوێژە.

- چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەدەبیاتی کوردی و جیهانییەوە بڵاوکردۆتەوە.

چەند بەرهەمێکى چاپکراوى هەیە لەوانە:

- لەبەر ئاوازێک نایەوێ ببێتە گۆرانی، شیعر، ۲٠٠۹.

- دەرچوون لە سووڕیی نووسین، وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، 2018.

- بنەچەی سەوسەن، وەرگێڕانی شیعری ئەدۆنیس، 2010.

- عەتری ئەو عاشقانەی مردن، وەرگێڕانی شیعر- کۆبەندی شیعرەکانی شاعیری عەرەب ئەدۆنیسە، 2016.

- ئارام بە هاملێت، شێتی ئۆفیلیا هەڵمژە ، وەڕگێڕانی شیعری ئەدۆنیس، 2012.

- لە ئێستادا (2) بەرهەمى ئەدەبى ئامادەیە بۆ چاپ، کە بریتین لە دیوانێکى شیعرى و رۆمانێک.


ئەم بابەتە 117 جار خوێندراوەتەوە