Mamwzin.jpg

بەهۆی کێشەیەکی چاپکردن، كتێبێك چاپ ناكرێت

كتێبخانه‌ى مه‌م و زین به‌هۆى هه‌بوونى کێشەیەکی چاپکردن لە لایەن چاپخانە، كتێبى (كورته‌یه‌ك له‌ ژیانى من) له‌ نووسینى (ستیڤن هۆكینگ) و وه‌رگێڕانى (سه‌نار سه‌مه‌د) چاپ ناكات.

له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ كتێبخانه‌كه‌ بڵاوى كردۆته‌وه‌، داوای لێبوردن لە خوێنەران ده‌كات، هه‌روه‌ك باس له‌وه‌ ده‌كات وەک بەڵێنیان دابووە خوێنەران ئەم کتێبە چاپ و بڵاوبکەینەوە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی چاپکردن لە لایەن چاپخانە، کۆی کتێبەکە هەر هەزار دانەی، کێشەی چەسپکردنی کاغەزی بۆ دروستبوو چاپ ناكرێت و بڵاوناكرێته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ مه‌م و زین هه‌ر لەسەرەتای دامەزراندنیه‌وه‌ بەڵێنمانى داوه‌، هەمیشە کاری جوانتر و باشتر و کوالێتی بەرز، پێشکەشی خوێنەران بکەن. ئەم چاپەی ڕادەگرن و دەیفەوتێنین دوای ماوەیەکی کورت هەزار دانەیتر چاپ دەکەنەوە.

له‌ كۆتایى رونكردنه‌وه‌كه‌شدا هاتووه‌:

"ئێمە ئامادەین زەرەری ماددی بکەین، بەڵام شکانی شکۆی مەم و زین و دڵی ئێوە بە هیچ قەرەبوو ناکرێتەوە. دووبارە داوای لێبوردن لە برای بەڕێزمان کاک (sanar samad) وەرگێڕی کتێبەکە و چاوەڕوانی ئێوە دەکەن".


ئەم بابەتە 76 جار خوێندراوەتەوە