- لە رۆژى 18/5/1048 خه‌یام (عومه‌ر خه‌یام نیاشپورى)، شاعیر و فه‌یله‌سوف خاوه‌نی چوارینه‌کانی خیام و دانه‌ری ساڵنامه‌ی کۆچی هه‌تاوی لە شارى نیاسپور لە دایکبووە، لە رۆژى 4/12/1131 لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى نیاشپور کۆچى دوایى کردووە، له رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌یام به زانا و فه‌یله‌سووفێکی به‌توانا ناسراوه، گرنگییه‌کی زۆر به واتا و چوارینه شیعرییهکانیشی دراوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا (ئیدوارد فیتز جیراڵد) له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م چوارینه شیعرییه‌کانی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی و له "په‌رتوکی چوارینه‌کانی ته‌مه‌نی خه‌یام" بڵاویکردووه‌ته‌وه، له ساڵی 1963، شای ئێران فه‌رمانیکرد، گۆڕی خه‌یام هه‌ڵبدرێته‌وه و روفاته‌که‌ی بگوازرێته‌وه بۆ شاری نیشاپوور، بۆ ئه‌وه‌ی زیاره‌تکاران سه‌ردانی بکه‌ن و رێز له‌و که‌سایه‌تی بگرن، هەژار موکریانى شاعیر چوارینەکانى خەیامى بە ناونیشانى (چوارخشتەکییەکانى حەکیم عومەرى خەیام)ى کردووە بە کوردى، لە ساڵى 2019 گوگڵ به‌بۆنه‌ی (917)مین ساڵیادی له‌دایکبوونیدا رێزى له‌و که‌سایه‌تییه گرت و بەمبونەیەوە پوخته‌یه‌ک له سەر ژیانی خستۆتەڕوو.
- لە رۆژى 18/5/1453 حامید ئامه‌دی، خۆشنوسی به‌ناوبانگی کورد کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1986 مه‌ڵبه‌ندی توێژینه‌وه‌ی مێژو و هونه‌ر و ڕۆشنبیری ئیسلامی IRCICA که باره‌گاکه‌ی له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵه، یه‌کێک له کاره‌کانی مهڵبهندەکە سازدانی پێشبڕکێی جیهانییه بۆ هونه‌ری خۆشنووسی بۆ گشت خۆشنووسانی جیهان، کە پێشبرکێکە به سێ ساڵ جارێک سازده‌کرێت و هه‌ر پێشبڕکێیه‌ک ناوی خۆشنووسێکی کۆچکردوو له‌خۆده‌گرێت بۆ ڕێزلێنان له‌و کاره هونه‌رییانه‌ی که به ئه‌نجامیان گه‌یاندووه، یه‌که‌م پێشبڕکێش لە ساڵی 1986 به‌ناوی خۆشنووسی داهێنه‌ری کورده (حامید ئامه‌دی)ه‌وه سازکراوە.
- لە رۆژى 18/5/1799 پیر بومارشیە (Pierre-Augustin Caron de Beaumarchais)، شاعیر و نوسەر و موزیکان وشانۆنوسى فەڕەنسى لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/1/1732 لە شارى پاریس لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/5/1836 عه‌بده حامولی، موزیکان و گۆرانیبێژی میسری لە گوندى حاملونى شارى منوفیە لە دایکبووە، لە رۆژى 12/5/1901 لە تەمەنى (65) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 18/5/1872 بیرتراند راسل (Bertrand Russell)، فه‌یله‌سوف و نوسه‌ر و رەخنەگرى کۆمەڵایەتی ئینگلیزی لە دایکبووە، لە رۆژى 2/2/1970 لە تەمەنى (97) ساڵى بە ەنەۆخى ئەنفلۆنزا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1950 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.
- لە رۆژى 18/5/1878 سالحه قاسین، ژنه ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 9/4/1964 لە تەمەنى (85) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1904 تاکو ساڵى 1960 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/5/1909 ئیسحاق ئهلبینیز (Isaac Albéniz)، موزیکیان و ئاوازدانەرى ئیسپانی لە تەمەنى (48) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى کامبرودۆن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/5/1860 لە شارى کامبرودۆن لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/5/1911 گۆستاڤ ماله‌ر (Gustav Mahler)، موزیکیان و ئاوازدانەرى نەمساوى لە تەمەنى (50) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى فیینا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/7/1860 لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/5/1912 ریچارد برۆکس (Richard Brooks)، دەرهێنەر و رۆماننوسى ئەمەریکى لە شارى فیلادلفیا لە دایکبووە، لە رۆژى 11/3/1992 لەتەمەنى (80) ساڵى بە نەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 18/5/1942 ئیبراهیم عبدولرەزاق، ئەکتەری میسری لە گوندێکى شارى دقهلیە لە دایکبووە، لە رۆژى 29/1/1987 لە شارى قاهیرە لە تەمەنى (45) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 18/5/1944 وینفرد جۆرج سیبالد (Winfred Georg Maximilian)، نوسه‌ری ئه‌ڵمانی لە دایکبووە، لە رۆژى 14/12/2001 لە تەمەنى (57) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى نۆرفک لە بەریتانیا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 18/5/1955 ته‌یسیر فه‌همی، ژنه ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1975 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/5/1958 ئەسار حەکیم، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1976 تاکو ساڵى 2009 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/5/1958 جاکۆب فیشمان (Jacob Fichman)، شاعیرى ئیسرائیلى لە تەمەنى (76) لە شارى تەل ئەبیب لە ئیسرائیل کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/11/1881 لە شارى بالتسى لە مۆلدۆفا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/5/1962 ساندرا (ساندرا ئان لاور - Sandra Ann Lauer)، ژنه گۆرانیبێژی ئه‌ڵمانی لە شارى ساربرۆکن لە دایکبووە، لە ساڵى 1979 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/5/1970 تینا فای (Tina Fey)، ژنه ئه‌کته‌ر و دەرهێنەر و نوسەری ئه‌مریکی لە ویلایەتى بینسلفانیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/5/1971 رباب کەنعان، ژنه ئه‌کته‌ری سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1990 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/5/1975 یه‌حیا سه‌عاده، ده‌رهێنه‌ری لوبنانی لە گوندى زوق مکایل لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە، لە رۆژى 17/12/2010 لە تەمەنى (35) ساڵى لە شارى ئزمیر لە تورکیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 2006 تاکو ساڵى 2010 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/5/1975 لیروی ئه‌ندرسۆن (Leroy Anderson)، موزیکیان و ئاوازدانەر و شاعیر و نوسەری ئه‌مریکی لە تەمەنى (66) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/6/1908 لە شارى کامبریدج لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/5/1977 ره‌نا ئه‌بو غالی، ژنه ئه‌کته‌ری ئه‌رده‌نی لە کوێت لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/5/1981 ویلیا‌م سارویان (William Saroyan)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسەرى ئه‌مریکی لە تەمەنى (72) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى فریسنۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 31/8/1908 لە شارى فریسنۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/5/1990 شه‌هد، ژنه ئه‌کته‌ر و گۆانیبێژی کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/5/1990 جیل ئایرلەند (Jill Ireland)، ژنە ئەکتەر و نوسەری ئینگلیزی لە تەمەنى (54) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى مالیبۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/4/1936 لە شارى لەندەن دایکبووە، لە ساڵى 1955 تاکو ساڵى 1989 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/5/2003 زوزو حەمدى حەکیم، ژنە ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (90) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/11/1912 لە شارى منوفیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1934 تاکو ساڵى 1990 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/5/2010 عه‌بدوڵڵا فرغلی، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (82) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/3/1928 لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/5/2011 عه‌بدوڵڵای محه‌مه‌د خه‌میس، شاعیر و مێژوونوسی سعودی لە تەمەنى (91) ساڵى لە شارى ریاز کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1920 لە شارى درعیە لە دایکبووە.