Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 19/5

- لە رۆژى19/5/1864 ناسانیال هاوسورن (Nathaniel Hathorne)، رۆماننوس و نوسەری ئه‌مریکی لە تەمەنى (59) ساڵى لە شارى بلیمۆت لە ویلایەتى نیو هامبشر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/7/1804 لە ویلایەتى ماساشۆستس لە دایکبووە.

- لە رۆژى19/5/1927 یوسف ئیدریس، رۆماننوس و نوسەرى میسری لە شارى شەرقیە لە دایکبووە، لە رۆژى 1/8/1991 لە تەمەنى (64) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 19/5/1930 زینات علوى، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 5/1/1988 لە تەمەنى (57) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 1971 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى19/5/1932 هانم محه‌مه‌د، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 15/10/1997 لە تەمەنى (75) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1970 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى19/5/1948 سامی کلارک، گۆرانیبێژ و موزیکیانى لوبنانى لە هاوینەهەوارى شویر لە شارۆچکەى متنى شارى بەیروت لە دایکبووە.

- لە رۆژى19/5/1960 یاسنوری ئیواساکی، ئاوازدانه‌ر و موزیکیانی یابانی لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى19/5/1970 مسته‌فا شه‌عبان، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى19/5/1979 سانو لیک (Sanoe Lake)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى هاواى لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى19/5/1980 ئیبتسام عەتاوى، ژنە ئه‌کته‌ری بەحرێنى لە شارى محرق لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 تاکو ساڵى 2011 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى19/5/1980 درو فۆله‌ر (Drew Fuller)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى ئەسراۆن لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى19/5/1988 شادى خەفاجە، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 ئەوکاتەى تەمەنى (4) ساڵ بووە بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى19/5/2015 حەسەن مستەفا، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (81) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/6/1933 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1955 تاکو ساڵى 2015 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 66 جار خوێندراوەتەوە