Zamwa.jpg

لەرزی عەرش و لەرزی باخیش بڵاوکرایەوە

لەرزی عەرش و لەرزی باخیش یەکەمین ئەزموونی شیعری (زاموا محەمەد)ە و لەلایەن ماڵپەری باڵندەوە تایبەت بە شیعر چاپ و بڵاوکراوەتەوە و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکان دەستدەکەوێت.

زاموا محەمەد، شاعیرێکی نوێی کوردە و بەزمانێکی تەموومژاوی و تێکەڵ بە سوریالیەت دەنووسێت.

ئەم کتێبەی وەکو یەکەمین هەوڵی ئەودەبینرێت لەبواری شیعردا و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکانی سلێمانی و شارەکانی کوردستان دەستدەکەوێت.


ئەم بابەتە 271 جار خوێندراوەتەوە