ژیان له‌سه‌رده‌می کۆڕۆنا نوێترین کتێبى چاپکراوى نوسەر و کۆمەڵناس (لەتیف حسێن)ە و بەمنزیکانە لە مەراسیمێکى تایبەتدا بڵاودەکرێتەوە.
نوسەرى کتێبى ژیان له‌سه‌رده‌می کۆڕۆنا لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک وێنەیەکى خۆى لەگەڵ کتێبەکەدا بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتى:
"کتێبه‌که‌م چاپکراو گه‌یشته‌وه ده‌ستم...
خۆشحاڵم به یه‌که‌مین کتێب له کوردستان تایبه‌ت به کۆڕۆنا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت...
خوا یاربێت له پاش جه‌ژن و له‌مه‌راسیمێکی تایبه‌تدا پێشکه‌شی هاوڕێ و خوێنه‌رانی ئازیزی ده‌که‌م...".
ژیان له‌سه‌رده‌می کۆڕۆنا نوێترین کتێبى چاپکراوى نوسەر و کۆمەڵناس (لەتیف حسێن)ە و ناوه‌ڕۆکى کتێبه‌کە دیوه‌که‌ی تری ژیان له‌ماڵ و که‌ره‌نتینه نیشان ده‌دات، له‌م کتێبه‌دا مێژووی په‌تاو شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، باسێک له‌سه‌ر کۆڕۆناو نیشانه‌کانی و تووشبووان، مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیی کۆڕۆناو سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی، له‌کوێ و که‌ی یه‌که‌م حاڵه‌ت تۆمارکرا، له‌چه‌ند شوێن و له‌کوردستان له که‌ی و یه‌که‌مجار کوێبوو، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆو پشووه‌کان که‌ی بون، چه‌ند دیمانه‌یه‌کی نایبه‌تی تێدایه، هه‌واڵه خۆشه‌کانی سه‌رده‌می کۆڕۆنای تێدایه، چه‌ند بابه‌تێکی ترد تایبه‌ت به لهماڵهوهبون و کاته‌کانی که‌ره‌نتینه‌و منداڵ هه‌موو ئه‌مانه وه‌ک دۆکیۆمێنت تۆمارم کردووه..