465134.jpg

ئەکتەری فەڕەنسی میشێل پیکۆلی کۆچی دوایی کرد

ئەکتەری دیاری فەرەنسا میشێل پیکۆلی، لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان سەرۆکی پێشووی فێستیڤاڵی کانی سینەمایی فەرەنسا ڕایگەیاند کە میشێل پیکۆلی لە ناو خێزانەکەیدا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
میشێل پیکۆلی، لەدایکبووی ساڵی 1925 لە سەرەتاکانی تەمەنیەوە دەستی بەکاری هونەری و نواندن کردووەو بەشداری لە ٣٣ کورتە فیلم و ١٧٦ فیلم و ٤٩ شانۆییدا کردووە.


ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە