001.jpg

وێنەیەکی فۆتۆگرافی ئەو ژنەی بەڕووتی چوە گۆڕستانەکە

نووسینی: حەسەن بەلاسم / وەرگێڕانی: تاھیر عەبدولواحید - 2015

 

کاتێک گوێم لەدەنگی خوڕخوڕەی ئەو ئاوەدەبێت کە لەحەمامەکە خۆتی پێ ئەشۆی،خەیاڵدانم خۆی ئامادە ئەکات بۆ دانانی پلانێکی تر ھەتا سەرلەنوێ جەستەت پەڵەوگەردئاژن بکەمەوە.

سەرەتا بیرلەوشوێنە وروژێنەرانەت ئەکەمەوە کە ئێستا پەنجەکانتی بەسەرا دەخشێنی.

جارێکی تر فوو لە میتکەت  دەکەم ھەر وەکوچۆن پشکۆ دەگەشێنرێتەوە،دواتر لە شەرابی ناو بەرمیلەکەت بەسەردا ئەکەم،تا رادەی ھێستریا دەمارەکانت ئەمژم.لەژێر رەشماڵی ھەناسەکانم شەوێکی ئارام رایی دەکەیت.کاتێ کە بەئاگا یەیتەوە بۆنی جەستە رووتەکەت دەکەم کەلەشەوێوە  باداویی بوە لەژێر چەرچەفە پرتەقاڵیەکەدا،بەڵام دیسان کۆدی مردن ئامادەیەو زەینم بریندار ئەکاتەوە.چێژ وئازارم لێ تێکەڵ دەبێ،لەنێو دڵمدا ئاو و گڵ تێکەڵ دەبن،لەخەیاڵدانیشمدا  دوکەڵکێشێک لەنێوەندی  ئاھەنگێکی سێکسی بەکۆمەڵدا بەرزدەبێتەوە.

 

ئافرەتێکی رووت،باسوخواستێکی شیعریە، لای من جێگەی گرنگیپێدانێکی زۆرە.

مردن مایەی خەمۆکیە تا ئەو سنوورەی کە بەرگە ناگیرێت

لێدانی ئافرت لەکاتی سێکسا وەرزشێکی ئاکاریە

گەر ئەو لەپیاوبدات وەرزشێکی ریالیە 

جووتبون لەگەڵ ئافرەتی تەمەنە جۆراوجۆرەکان لەشساغی و بەرەکەتە

تەمەنی بیست ساڵان چێژێکی جیاواز لەتەمەنی پەنجاساڵانی ھەیە

جیاوازیەکە زۆرگەورەیە، لەنێوان رانی ھەردوکیانا

مردن پاسەوانێکە چاودێری جەستە دەکات

رۆح دزێکە پێویست ناکات سزابدرێت

ئارەزووش ئەسپێکە ناکرێت لە لەوەڕگایەکدا ماڵی بکرێت

ئاخوئۆفی ئافرەتی رووت لەگەڵ شۆربای ھەژارانا دەبێت لێبنرێت

ناپاکیکردن لەوئافرەتەی عاشقی بویت ھەندێ جار ھونەری ترسە لەمردن

ناپاکیکردن لە نیشتیمان باسوخواستێکی بچوکی قوتابخانەیە

ناپاکی لەشیعر باسێکی گاڵتەجاڕیە

ناپاکیکردن لەرۆح مایەی لێبووردن نییە

ناپاکی لە رۆح باسێکە ھۆڵەکانی دادگا کەڵکی ناگرێت

ھەروەھا دەڵێم کە دیمەنی ئافرەتی رووت خۆشبینینێکی  باشە

 شەھوەتی تێکەڵ بە خۆشەویستی باسوخواستێکی ھەڵبەستراوە

دەنووسێی بەجەستەی ئافرەتەوە بۆئەوەی جەخت بکەیتەوە لەوەی کەھێشتا جەستەت ئامادەیە

  خودا کێشەیەکی ئاڵۆزە کە تائێستاش خەباتگێڕ ھەیە لەپێناویدا

خودا بەرپرس نییە لە کێشەی ناپاکی

خودا پەشیمانە چونکە لەکارکەوتووە - ھیچ کێشەیەکی بەرچاوی نییە

ناپاکی وەرزشێکی رۆحیە بۆ پەردەھەڵماڵین لەسەر ستایڵی مرۆڤبوونمان

لەگەڵ ئەوەی چێژەکانی کات دەگۆڕێن

بەڵام ماچکردنی کیژۆڵەیەکی بچوک شیرینە، بەشێوەی ماچکردنی ناوکی ئافرتێک لەتەمەنی دەستەوسانیدا.

بابەشێوەیەکی تەمەڵانە بڵێین کە مردن خوانێکی دارینەیە

ئافرەتی رووتیش شوشەیەك عەترە

زەمەنیش داوەری بۆکسێنێکی وەهمیە لە نێوان دوو جەستەی رووتدا.                                     

ئەرێ لەجووتبوونی دوێنێدا ھەردوکمان بەشێوەی دوومناڵی جمک ھەناسەماندا؟ من بە خۆشەویستیەوە تەکانم دەدا، بە ھاوارێکی جەنگەڵیەوە چاوەڕوانی ھەنگوینی خوێنت بووم.

وەھا دەفکریم: من  بام  و تۆ ئاشی گەنمیت. بەدەوروبەری زمانم پەپولەم لە میتکەتدا کۆدەکردەوە.

ئەم وێنانە لەنێو ئالبومی مردنا بونیان نییە خۆشەویستەکەم.

گۆی مەمکت کاتێ دائەگیرسێ پێویستی بە وێنەیەکی فۆتۆگرافی ھەیە، پێویستە تەواوی وێنەکان لە باوەڵی بێھودەیی دا بپارێزین و گۆرانی بڵێین.خۆشەویستەکەم، مردن باسوخواستێکی عادیلانەیە. خەون بەوەوە دەبینم کە ئاسمان دادەبارێنێ بەسەر گۆڕەکەمدا. خەونیش بەوەوە دەبینم کە مەمکەکانت بەجاڕسیەوە ھاوارم بەسەردا دەکەن. خەونەکان باسوخواستێکی پاکن پێویستیان بەوەیە کە لەبەفرگرەی شەودا  بپارێزرێن، ھەتا رۆژەکان پوچەڵ نەبنەوە.

002


ئەم بابەتە 132 جار خوێندراوەتەوە