Dawraany.jpg

دەورانی منداڵی مەکسیم گۆرگی بڵاودەکرێتەوە

ناوەندی ئاوێر رۆمانی دەورانی منداڵیم له‌ نوسینى (مەکسیم گۆرگی) بڵاودەکاتەوە.

له‌ درێژه‌ى زنجیره‌ چاپكراوه‌كانیدا ناوەندی ئاوێر رۆمانى دەورانی منداڵیم له‌ نوسینى (مەکسیم گۆرگی) و وەرگێرانی (حەمەکریم عارف) بڵاودەکاتەوە. مەکسیم گۆرگی لەرێ رۆمانی دایک زیاتر به‌ جیهان ناسێنرا، تاكو ئێستاكه‌ چه‌ندین رۆمانى كراوه‌ به‌كودرى و ئەوە سێیەم کتێبی گۆرگیە لەلایەن ناوەندی ئاوێر چاپ بڵاودەکرێنەوە.

مەکسیم گۆرکی (Максим Горький) له‌ چه‌ند دێرێكدا:

پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس.

لە رۆژى 28/3/1868 لە شارى نیجنى نۆفگۆرد لە روسیا لە دایکبووە.

لە رۆژى 18/1/1936  لە تەمەنى (68) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى مۆسکۆ کۆچى دوایى کردووە.


ئەم بابەتە 68 جار خوێندراوەتەوە