له درێژه‌ى زنجیره چاپكراوهكانیدا ناوەندی ئاوێر رۆمانى زۆربای بەرازیلی به‌چاپ دهگهیهنێنت.
ناوەندی ئاوێر لە شارى ھەولێر رۆمانی زۆربای بەرازیلی له نوسینی (جۆرج ئەمادۆ) و وەرگێرانی (سەربەست جیھاد) بڵادەکاتەوە، نوسه‌ر رۆماننوس جۆرج ئەمادۆ دوو رۆمانی تری کراونەتە کوردی بەناوەکانی (رێچکەکانی برسیەتی و ترێز باتێستا جۆرج ئەمادۆ)
جۆرج ئەمادۆ (Jorge Amado) له چه‌ند دێرێكدا:
ناوى ته‌واوى: جۆرجى ئه‌مادۆ دى فاریا - Jorge Amado de Faria
پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس، شاعیر، نوسه‌ر.
له رۆژى 10/8/1912 له شارى ئیتابۆنا له به‌رازیل له دایكبووه.
له رۆژى 6/8/2001 له ته‌مه‌نى (88) ساڵى له شارى سالفادۆر له به‌رازیل كۆچى دوایى كردووه.