هونه‌رمه‌ندى گەورە و ناسراوی میسری حەسەن حوسنی لە تەمەنی (89) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له میسر هه‌واڵى كۆچى دوایى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى میسرى (حه‌سه‌ن حوسنى)یان بڵاوكرده‌وه، به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى نیوه شه‌وى 30/5/2020 كاژێر (1:30) حوشنى لە تەمەنی (89) ساڵیدا و بە هۆی جەڵتەی دڵ له نه‌خۆشخانه‌ى دار فوئاد له شارى قاهیره كۆچی دوایی كرد، دواى ئه‌ووه‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى 28/5/2020 به‌هۆى تێكچوونى بارى ته‌ندروستى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كرا.
حەسەن حوسنی بەشداری چەندین دراما و فیلمی كردووە و لە بواری نواندندا خزمەتێكی زۆری كردووە دواهه‌مین به‌رهه‌میشى له مانگى ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵدا نمایشكرا، كۆچى دوایشى هه‌ر زوو كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا و هونه‌رمه‌ندانى عه‌ره‌بى و جیهانى پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی كه‌س و كارى حوسنى كرد.
حەسەن حسنى له چه‌ند دێرێكدا:
- ناوى ته‌واى: حه‌سه‌ن حوسنى مه‌حمود.
- پیشه‌ى هونه‌رى: ئەکتەر
- لە رۆژى 15/10/1931 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.
- لە ساڵى 1961 تاكو ساڵى 2020 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- له رۆژى 30/5/2020 له ته‌مه‌نى (89) ساڵى به جه‌ڵته‌ى دڵ له نه‌خۆشخانه‌ى دار فوئاد له شارى قاهیره له میسر كۆچى دوایى كردووه.