Film.jpg

زەوییە پیسەکان، ده‌چێته‌ فێستیڤاڵی کان

فیلمێکی کوردی (زەوییە پیسەکان)، کە باس له‌ ژیانی پێشمەرگەیەک لە شەڕی داعش ده‌كات له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا کەمئەندام بووە، بەشداری لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی فیستیڤاڵی فیلمی کان دەکات.

فیلمه‌كه‌ له‌ ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ندان (ئاڵا هۆشیار) و (رەزا عەللایی)یه‌، كه‌  پێکەوە کاری دەرهێنانمان بۆ کردووە، ماوەكه‌ى (71) خولەکە بودجه‌كه‌ى له‌لایەن بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای سلێمانی سه‌ر به‌ وەزارەتی رۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دابینکراوه‌ و له‌ ماوەی ساڵێکدا فیلمەکە وێنەگرتن و مۆنتاژکردنی تەواوده‌بێت و لە شارى سلێمانی و ناوچەی گەرمیان وێنەكانى گیراون.

فیلمی زەوییە پیسەکان، چیرۆکی پێشمەرگەیەکی بریندارە کە لە دوای شەڕ لە گەڵ کۆمەڵگه‌ و سیستەمی باڵا دەست دەکەوێتە کێشە، پاڵەوانی زەوییە پیسەکان نوێنەری هەموو ئەوانە دەکات کە لە دوای شەڕ تووشی دۆخی نامۆ بوون دەبن. چیرۆکی ئەو پاڵەوانانەیە کە دوای شەڕ چیتر نە کۆمەڵگا و نە دەسەڵات ئاوڕیان لێ نادەنەوە و خۆیشیان ناتوانن پەیوەندی لە گەڵ کۆمەڵگا دروست بکەنەوە. زەوییە پیسەکان چیرۆکی شەڕە، بەڵام دژ بە شەڕ، باسی مەرگە، بەڵام دژ بە مەرگ.

هەوڵدان لە پێناو مانەوە و بەرەنگاری چەمکی سەرەکی فیلمی زەوییە پیسەکانە، پاڵەوانی ئەم فیلمە وەک هەموو پێشمەرگەکانی تر بە مانا جەوهەریەکەی پێشمەرگە، دەیەوێ دژ بە دەسەڵاتی داگیرکەری نوێ لاسار بێت و کۆڵ نەدات.

فیلمێکی (زەوییە پیسەکان) لەلایەن کۆمپانیای مارگۆ سینەمایی فەرەنسی وەکو پرۆدیوسەر هاوکاری كراوه‌ و بووەتە فیلمێکی هاوبەشی کوردی/ فەرەنسی و پێشکەشی بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی فیلمی کان کراوە.

واش بڕیاره‌ لە داهاتوویەکی نزیکدا لە سینەماکانی کوردستان نمایش بکرێت.

فیلمی زەوییە پیسەکان/ چیرۆکی پێشمەرگەیەکی بریندارە کە لە دوای شەڕ لە گەڵ کۆمەڵگا و سیستەمی باڵا دەست دەکەوێتە کێشە،...

Posted by ‎Dirty Lands / زەوییە پیسەکان‎ on Monday, May 25, 2020

ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە