- له رۆژى 30/5/1584 ئه‌بو سعادات فاكهى، شاعیر و نوسهرى سعودى له ته‌مه‌نى (67) ساڵى له هندستان كۆچى دوایى كردووه، له ساڵى 1517 له شارى مه‌ككه له دایكبووه.
- لە رۆژى 30/5/1593 کریستۆفەر مارلۆ (Christopher Marlowe)، شانۆنوس و شاعیری ئینگلیزی لە تەمەنى (29) ساڵى لە شارى دبتفۆرد کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/2/1564 لە شارى کانتربیرى لە دایکبووە.
- له رۆژى 30/5/1640 پیتەر پول روبنس (Pieter Paul Rubens)، نیگاركێشی بەلجیكی له ته‌مه‌نى (62) ساڵى به نه‌خۆشى دڵ له شارى ئه‌نتۆیرب له به‌لجیكا كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 8/7/1577 له شارى زیگن له ئه‌ڵمانیا له دایكبووه.
- له رۆژى 30/5/1744 ئەلكسەندەر پۆپ ( Alexander Pope)، شاعیر و نوسه‌ری ئینگلیزی له ته‌مه‌نى (56) ساڵى به نه‌خۆشى سیل له شارى له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 21/5/1688 له شارى له‌نده‌ن له دایكبووه.
- لە رۆژى 30/5/1778 ڤۆلتێر (Voltaire) فرانسوا مارى ئەرویە، نوسەر و فەیلەسوفى فەڕەنسى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 21/11/1694 لە شارى پاریس لە دایکبووە لە دایکبووە.
- له رۆژى 30/5/1887 ئەلكسەندەر ئارچیبنكۆ (Alexander Archipenko)، نیگاركێش و پەیكەرتاشی ئۆكرانی له شارى كیف له دایكبووه، له رۆژى 25/2/1964 له ته‌مه‌نى (76) ساڵى له شارى نیویۆرك كۆچى دوایى كردووه.
- له رۆژى 30/5/1909 بینی گودمان (Benny Goodman)، موزیكیان و ئاوازدانه‌ر و ئه‌كته‌رى ئەمریكی له شارى شیكاگۆ له دایكبووه، له رۆژى 13/6/1986 له ته‌مه‌نى (77) ساڵى به جه‌ڵته‌ى دڵ له شارى نیویۆرك كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 30/5/1941 یونس شەلەبى، ئەکتەرى میسرى لە شاى مەنسورە لە دایکبووە، لە رۆژى 12/11/2007 لە تەمەنى (66) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى مەنسورە کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 30/5/1960 بوریس باسترناک، رۆماننوس و شاعیر و نوسەر و شانۆنوس و موزیکیانی روسی لە تەمەنى (70) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/2/1890 لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1958 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.
- له رۆژى 30/5/1968 مەرەح جەبر، ژنە ئەكتەری سوری له شارى دیمه‌شق له دایكبووه، له ساڵى 1990 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- له رۆژى 30/5/1980 ریوهگۆ ناریتا، رۆماننوس و نوسهرى یابانى له شارى تۆكیۆ له دایكبووه.
- له رۆژى 30/5/1994 هیا مرعشلی، ژنە ئەكتەری لوبنانی به نه‌ژاد سورى له شارى دیمه‌شق له دایكبووه، له ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 30/5/2006 ئیمامورا شوه‌یه، ده‌رهێنه‌ری یابانی لە تەمەتى (80) ساڵى لە تۆکیۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/9/1926 لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە.
- لە رۆژى 30/5/2018 مه‌دیحه یوسرا (هنومە حەبیب خەلیل)، ژنه ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (96) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/12/1921 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1940 تاکو ساڵى 2004 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- له رۆژى 30/5/2020 حەسەن حسنى (حه‌سه‌ن حوسنى مه‌حمود)، ئەکتەرى میسرى له ته‌مه‌نى (89) ساڵى به جه‌ڵته‌ى دڵ له نه‌خۆشخانه‌ى دار فوئاد له شارى قاهیره له میسر كۆچى دوایى كردووه، لە رۆژى 15/10/1931 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1961 تاكو ساڵى 2020 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.