Danaz.jpg

ئێواره‌ى یه‌كه‌م، په‌یڤ و راز

ئێواره‌ى یه‌كه‌م، په‌یڤ و راز کۆمەڵێکی تێسکی کورتی شیعرییه‌ لە نوسینی (داناز عەبدولڕەحمان)ه‌، لەلایەن هەرێم عوسمانەوە دیزانى بۆ کراوەو بەم زووانە لە چاپخانەی کارۆ بەچاپ دەگەیەنرێت و دەخرێتە بەر دیدەی خوێنەران.

له‌ ئێواره‌ى یه‌كه‌مدا، چه‌ند ده‌قێكى شیعرى هه‌یه‌، له‌وانه‌:

 

گریان

هێمای لاوازیم نییە،بەڵکو نیشانەی زیندوێتیمە.

یوسف کە لەلایەن براکانییەوە خرایە بیرێکی قووڵەوە  یەکەمجار گریا،

بۆ ئەوەی بە خەڵکی بڵێیت من لێرەم و زیندوم.

 ئێستاکە من لە خەرەند و چاڵێکی قوڵی خۆشەویستیدام و

مەحکومم بە گریان.

تا زیندوێتی خۆم بسەلمێنم..

 من هەر وابووم ساتی چاوکرانەوەم بەڕووی گەردووندا گریاوم.

هەتاوەکو دایکم دڵنیا بکەمەوە و پێی بڵێم :

"دایەگیان"من زیندوم بۆیە دەگریم..


ئەم بابەتە 82 جار خوێندراوەتەوە