Karipekaway.jpg

گرێبەستی کاری پێکەوەیی نوێ

لەدرێژەی کارو چالاکییەکانی پلاتفۆرمی دابڕاندا، واژۆی دوو گرێبەستی کاروچالاکی هاوبەش و پێکەوەیی لەگەڵ دوو ڕێکخراوی ناحکومی بەناوەکانی رێکخرای پێڵ بۆ پەرەپێدان و رێکخراوی بیری نوێدا ئەنجامدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 1/6/2020 لە ناوەندی سەرەکی پلاتفۆرمی دابڕان لەشاری سلێمانی، بازنەکانی پلاتفۆرمی دابڕان بە ئامادەبوونی هاوبیر (سامی هادی) بەرپرسی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێرو هاوبیر (زیلان)، ئەندامی کانگای کارای پلاتفۆرمی دابڕان و (ماجید خەلیل) لێپرسراوی بازنەکانی پلاتفۆرمی دابڕان، واژۆی دوو گرێبەستی کاروچالاکی هاوبەش و پێکەوەیی لەگەڵ دوو ڕێکخراوی ناحکومی بەناوەکانی رێکخرای پێڵ بۆ پەرەپێدان و رێکخراوی بیری نوێدا ئەنجامدا. شایانی باسە بازنەکانی پلاتفۆرمی دابڕان لەگەڵ چەندین رێکخراوی نێونەتەوەیی و ناوخۆیدا گرێبەستی کاری پێکەوەیی واژۆکردووەو لەو میانەشدا مەیدانی کاروچالاکییەکانی بەرینترو ئەکتیڤتر بوون.


ئەم بابەتە 101 جار خوێندراوەتەوە