چه‌ند نهتهوهپهرهستێكی تورك گه‌نجێكی كوردیان به چه‌قوو شه‌هید كرد.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له باكوردى كوردستان شه‌وی رابردوو 31/5/2020 كاژێر (10:30)ى شه‌و له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا گه‌نجێكی كورد به ناوی (بارش چاقان) ته‌مه‌ن (20) ساڵ كاتێك له كۆڵانی نزیك له ماڵه‌كه‌ی خۆیان سه‌رقاڵی گوێ گرتن له گۆرانی و موزیكى كوردی بووه، (3) كه‌سی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ری.
به گوته‌ی كه‌سوكاری بارش چاقان كه مێدیاكانیان داوه، بارش چاقان له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێ خۆی له كۆڵانی نزیك له ماڵه‌كه‌یان سه‌رقاڵی گوێ گرتن له گۆرانی و موزیكى كوردی بووه كه (3) كه‌سی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورك به چه‌قوو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ری و له‌و هێرشه‌دا چه‌ند چهقوویهك به‌ر دڵی كه‌وتوه و ده‌م و ده‌ست گیانی له ده‌ستداوه.