به‌هۆى فایرۆسى كۆرۆنا ئاوازدانەری بەناوبانگی بۆڵیوود (واجید خان) کۆچی دوایی کرد.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له هندستان هه‌واڵى كۆچى دوایى ئاوازدانهرى بەناوبانگی بۆڵیوود (واجید خان) له ته‌مه‌نى (42) ساڵیان به‌هۆى فایرۆسى كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه، به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ دواى ئه‌وه‌ى (واجید خان) به‌هۆى نه‌خۆشى دڵ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه دواتر ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگرى فایرۆى كرۆنایه و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/6/2020 گیانى له‌ده‌ستداوه.
دوابه‌دواى بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ش هاوڕێیان و هونه‌رمه‌ندانى هندستان هه‌ریه‌كه‌ى به‌شێوازێك هاوخه‌مى خۆى نیشانداوه.
واجید خان برای (ساجید خان)ە، كه هەردووکیان بەیەکەوە کاری ئاوازدان و میوزیکان کردووە بۆ فیلمەکانی بۆڵیود ، دوایین کاری بڵاوکراوەی واجید گۆرانی (Bhai Bhai)ى سەلمان خان بوو کە هەفتەی ڕابردوو بڵاوکرایەوە.