رۆمانى زۆرباى ئێرانى له نوسینى (قادر عه‌بدوڵڵا)، وه‌رگێڕانى له هۆڵه‌ندییه‌وه (شه‌فیقى حاجى خدر) به‌منزیكانه چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه.
نوسەر و وەرگێڕ (شەفیقى حاجى خدر) له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك هه‌واڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆمانى زۆرباى ئێرانى له نوسینى (قادر عه‌بدوڵڵا) بڵاوكرده‌وه، هه‌روه‌ك له چه‌ند دێرێكدا سه‌باره‌ت به‌م رۆمانه نوسیویهتى:
"یاران، بە پاڵپشتی جوامێرێکی کتێبدۆست، ئەم وەرگێڕانەم، کە تازەترین ڕۆمانی (قادر عەبدولڵا)یە، گەیەنرایە چاپخانە.
بەهیوام، بە زووی لەوێ دەربچێ و بگاتە سەر ڕەفەی کتێبخانەکان و دیدەی خوێنەرە تاسەمەندەکان ڕۆشنبکاتەوە".