بۆچى هه‌ندێك له گه‌وره‌ترین بهرهەمه ئه‌ده‌بییه‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م له‌لایه‌ن نووسه‌رانێكه‌وه نووسراون كه ئالووده‌ى مه‌ى بوون، ئه‌ویش ئالووده‌بوونێك كه زه‌برێكى زۆرى له ژیانى شه‌خسیى ئه‌و نووسه‌رانه دا و زۆربه‌یانى بۆ گۆشهگیرىو نهخۆشىو ته‌نانه‌ت مه‌رگیش به‌كێش كرد؟
ئایا مه‌شروب فاكته‌رێك بوو بۆ هه‌ڵهاتنی ئه‌م نووسه‌رانه له‌ژیانى ئاسایی‌و رۆژانه یاخۆ جێگره‌وه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌و ژیانه؟ رۆڵی مه‌شروب له‌ژیانى هه‌ندێك له‌و نووسه‌رانه‌دا به‌ڕاده‌یه‌ك به‌رچاوه كه جاروبار بۆنه‌كه‌ى له‌نێوان چیرۆكه‌كانیاندا به‌ر لووت ده‌كه‌وێت.
ئۆلیڤیا لاینگ ره‌خنه‌گرى بریتانیایی‌و یه‌كێك له سهرنووسهرانى به‌شى ئه‌ده‌بیی هه‌فته‌نامه‌ى "ئابزرۆر" له‌كتێبه نوێكه‌یدا به‌ناوی (سه‌فه‌رێك بۆ ئیكۆ سپرینگ، بۆچى نووسه‌ران مه‌ى ده‌خۆنه‌وه) هه‌وڵیداوه ئه‌م په‌یوه‌ندییه دێرین‌و پته‌وه سه‌رله‌نوێ بناسێنێته‌وه. ئه‌و وه‌ك باكگراوندێك بۆ كار‌و گوته‌كانى سه‌فه‌رى كردووه بۆ شاره جیاوازه‌كانى ئهمریكاو رۆیشتووه بۆ شوێنى ژیان‌و ئه‌و جێگایانه‌ی كه نووسه‌ره‌كان مهكۆو شوێنى دانیشتنیان بووه.
ئه‌و كارى له‌سه‌ر شه‌ش نووسه‌رى گه‌وره‌ى ئه‌مریكاى نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌م كردووه: سكۆت فیتزجێڕڵد، ئێرنست ههمنگوەی، تێنسى ویلیامز، جۆن بریمه‌ن، جۆن چیڤێر، ریمۆند كارڤه‌ر، كه هه‌ر شه‌ش كه‌سیان له مه‌شروبخۆره لێهاتووه‌كانی سه‌رده‌مى خۆیان بوون.
ناوى كتێبه‌كه "سه‌فه‌رێك بۆ ئیكۆ سپرینگ" له‌به‌شێك لهدیالۆگهكانی شانۆنامهیهكى تێنسى ویلیامزه‌وه به‌ناونیشانى (پشیله‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌وره‌بانی گه‌رم) وه‌رگیراوه، كه له‌ساڵه‌كانى 1955 و 1958 سه‌ربارى نمایشكردنى له‌سه‌ر شانۆ، فیلمێكى سینهمایشى له‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنرا.
یه‌كێك له‌دوو كه‌سایه‌تى سه‌ره‌كیى ئه‌م شانۆنامه‌یه كوڕی خێزانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندو وه‌رزشكارێكى سه‌ركه‌وتووه، كه له‌ژێر فشارى گرفته رۆحییهكانو پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كانی ژیانى، رووى كردووه‌ته مهشروبخواردنهوهو هه‌ركات ده‌یه‌وێت بخواته‌وه ده‌سته‌واژه‌ى سه‌فه‌رێك بۆ ئیكۆ سپرینگ به‌زاردا ده‌هێنێت. ئیكۆ سپرینگ یان سه‌رچاوه‌ى ئیكۆ له‌و ساڵانه‌دا یه‌كێك لهماركه پڕفرۆشهكانى ویسكى بوو له‌ئه‌مریكادا.
ئه‌زموونى تایبه‌تیی نووسه‌ر
ئۆلیڤیا لاینگ له‌پێشه‌كى كتێبه‌كه‌یدا بۆ خوێنه‌رى باس ده‌كات خودى خۆى له‌خێزانێكدا گه‌وره بووه، كه به‌هۆى ئالووده‌بوونی باوكییه‌وه به‌مه‌ى تامى تاڵی ئالووده‌بوون بهمهشروبی چه‌شتووه. به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا له‌ناو رستهكانیدا لهپێشكهى كتێبه‌كه‌یدا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و هێشتا سه‌رجه‌مى ره‌هه‌نده نێهنیئامێزهكانى په‌یوه‌ندى قهڵهمو باده‌ى كه‌شف نه‌كردووه، به‌لاى ئه‌وه‌وه ئه‌مجۆره كه‌سایه‌تیانه بێجگه له‌به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانیان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان بهكێشى ده‌كه‌ن.
نووسه‌ر لهسهفهركردنى بۆ شاره جیاوازه‌كانى ئهمریكاو مه‌كۆى ئه‌م شه‌ش نووسه‌ره ده‌كۆشێ ساتگه‌لێك له‌ژیانى ئه‌وان به‌شێوازێكى خه‌یاڵی دابڕێژێته‌وه‌و له‌ماوه‌ى گوتنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ى ئه‌م دیمه‌نانه‌و ئاوێته‌كردنیان بهڕستهگهلو راوبۆچوونه واقیعیهكانى نووسه‌ران، هه‌وڵئه‌دات دونیاى ئاوێته بهمهشروبی ئه‌وان بۆ خوێنه‌ر شرۆڤه بكات.
ئۆلیڤیا لاینگ به‌هۆى ئه‌م سه‌فه‌ره ئه‌ده‌بییه‌و داڕشتنه‌وه‌ى مێژووه‌وه ده‌یه‌وێت بزانێت مه‌شروب بێجگه له‌ژیانى تایبه‌تیى نووسه‌ران، چ كاریگه‌رییه‌كى له‌سه‌ر به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بیی ئه‌و نووسه‌رانه داناوه، كه زۆربه‌یان بهشاكاره ئه‌ده‌بییه ئینگلیزیی زمانه‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م ئه‌ژمار ده‌كرێن. ئه‌م بابه‌ته پێشتر چه‌ندینجار لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌باره‌وه كراوه، به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێت كه توێژینه‌وه‌كه‌ى ئه‌و توانیویه‌تى وه‌ڵامى باش بۆ ئه‌م پرسیاره تاڕاده‌یه‌ك مه‌حاڵانه بدۆزێته‌وه.
ئه‌و له‌به‌شێك له‌كتێبه‌كه‌یدا ده‌نووسێت كه تێنسى ویلیامزو جۆن چیڤێر له‌سه‌ره‌تادا بۆ ئارامبوونه‌وه‌و دامركاندنه‌وه‌ى هه‌ستى قهلهقیو دوودڵی خۆیان لهپێڕوكۆمهڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستیان به‌خواردنه‌وه‌ى مه‌ى كردووه. سه‌ره‌تا كاریگه‌ر بوو، به‌ڵام گه‌یشته شوێنێك كه ئیدى كاریگه‌رییه ئهفسوناوییهكهى خۆى له‌ده‌ست دا. دیاره ههمنگوەی بۆ دامركاندنه‌وه‌ى ئازار‌و كێشه‌كانى ژیانى روویكرده خواردنه‌وه. ئه‌و له‌نامه‌یه‌كدا بۆ هاوڕێیه‌كى نووسى: "سه‌رله‌به‌رى ژیانم پڕ له‌كێشه بووه، كاتێك ئازار‌و گرفته‌كان زۆر ده‌بوون هه‌میشه مه‌شروبم ده‌خوارده‌وه‌و به‌خێرایی هه‌موو شتێك باشتر ده‌بوو".
جۆن بریمه‌ن شاعیری هه‌ڵكه‌وته‌ى نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌م، له‌به‌ناوبانگترین كۆمه‌ڵه شیعری خۆیدا "سترانى خهونهكان" سه‌رجه‌مى شیعره‌كانى له‌زمانى مهشروبخۆرێكهوه به‌یان ده‌كات. بهبڕواى نووسه‌ر ئه‌م شیعرانه له‌هه‌قیقه‌تدا دانپێدانان‌و پهشێوییهكانى خودى شاعیرن، كه تامه‌زرۆى به‌ده‌ستهێنانى وه‌ڵامه بۆ پرسیاری زیاتر‌و لهبهدهستنههێنانى وه‌ڵامیشدا ئه‌م شیعره مهستانانه ده‌هۆنێته‌وه.
مه‌رگى نووسه‌ره‌كان:
* سكۆت فیتزجێڕاڵد له‌ساڵی 1940 له‌ته‌مه‌نى 44 ساڵیدا به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه مرد.
* ئێرنست ههمنگوەی له‌ساڵی 1961 له‌ته‌مه‌نى 62 ساڵیدا خۆى كوشت.
* تێنسى ویلیامز له‌ساڵی 1981 له‌ته‌مه‌نى 71 ساڵیدا به‌هۆى به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه مرد.
* جۆن چیڤێر له‌ساڵی 1982 له‌ته‌مه‌نى 70 ساڵیدا به‌هۆى نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه مرد.
* جۆن بریمه‌ن له‌ساڵی 1972 له‌ته‌مه‌نى 57 ساڵیدا خۆى كوشت.
* ریمۆند كارڤه‌ر له‌ساڵی 1988 له‌ته‌مه‌نى 50 ساڵیدا، پاش چه‌ندین ساڵ ئالووده‌بوون به‌هۆى نه‌خۆشیى شێرپه‌نجه‌وه مرد.
جۆن بریمه‌ن لهپشێوى دهروونىو وابه‌سته‌یی بهمهشروب ده‌ربازى نه‌بوو و له‌ساڵی 1972دا خۆى كوشت، به‌ڵام جۆن چیڤێر چاره‌نووسێكى دیكه‌ى هه‌بوو. كتێبه‌كه‌ى به‌ناوى (فالكۆنه‌ر) چاپی 1977 دواجار كاتێك كۆتایی هات كه نووسه‌ر توانى واز له‌مه‌شروب بهێنێت. ئۆلیڤیا لاینگ بڕواى وایه به‌سه‌رهاته‌كانى ئه‌م كتێبه، واتا به‌رگرى پاڵه‌وانى سه‌ره‌كى چیرۆكه‌كه له‌به‌رامبه‌ر ساڵه دورودرێژهكانى زیندان، ههڵهاتنو فۆرم به‌خشین به ژیانێكى میتافۆرانه، له‌هه‌قیقه‌تدا گێڕه‌ره‌وه‌ى جهدالی خودى نووسه‌ره له‌گه‌لأ ئالووده‌بوون به مه‌ى خواردنه‌وه. ئه‌م چیرۆكه پیشانى ئه‌دا كه خودى نووسه‌ر سه‌ره‌نجام به‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر خۆیدا توانیویه‌تى ده‌ستى به‌ئازادى رابگاتو شوناسێكى نوێ بۆ خۆى دروست كردووه، كه گه‌لێك له‌خۆى له‌پێشتره‌و له‌م قۆناغه به‌دواوه به‌بێ هیچ كۆمه‌كێك ته‌نیا ده‌بێت شوێنكه‌وتووى ئه‌م مۆدێله نوێیه بێت.
یه‌كێك لهخاڵهكانى كتێبى "سه‌فه‌رێك بۆ ئیكۆ سپرینگ" ناسین‌و زانیارى نووسه‌ره له ژانرو به‌رهه‌مى ئه‌و نووسه‌رانه‌ى كه هه‌ڵیبژاردوون، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌و زانیارى وردی له‌سه‌ر ژیانى تایبه‌تى ئه‌وان. له‌نێوان پهرهگرافهكانی كتێبه‌كه‌دا ده‌بینین كه ئه‌و سه‌ربارى ئاماژه‌دان به به‌رهه‌مه گه‌وره‌كانى ئه‌م نووسه‌رانه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاداشتنامه، نامهكانو ته‌نانه‌ت ئه‌و كتێبانهشى كه هاوڕێیان یاخۆ هاوسه‌رى ئه‌و نووسه‌رانه نووسیویانن.
شوێنپێى كۆمه‌ڵگه له‌دروستكردنى نووسه‌ردا
خاڵێك كه كۆمه‌ڵێك له‌ڕه‌خنه‌گران ده‌رباره‌ى ئه‌م كتێبه ئاماژه‌ى پێئه‌ده‌ن زانیاری‌و ناسینى ناپێویستى نووسه‌ره كه رۆژنامه‌نووسێكى سىو چه‌ند ساڵه‌ى به‌ریتانیاییه، لهقووڵاییو ره‌هه‌نده‌كانى گرفتى ئالووده‌بوون به‌مه‌ى له‌ده‌یه‌كانى نێوه‌ندى سه‌ده‌ى بیسته‌م له‌كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مریكادا. ئالووده‌بوونى گروپێكى گه‌وره له‌نووسه‌ران له‌ده‌یه‌كانى نێوه‌ندى سه‌ده‌ى بیسته‌م، له‌هه‌لومه‌رجى گشتى -هه‌ڵبه‌ت شێوه گشتییه‌كانى ئالووده‌بوون- له‌ئاستى كۆمه‌ڵگه جودا ناكرێته‌وه.
كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مریكا له‌و ساڵانه‌دا سه‌ره‌تا قۆناغێكى دورودرێژى قه‌ده‌غه‌بوونى مه‌شروباته كحولیهكانى تێپه‌ڕاندو پاش هه‌ڵگرتنى ئه‌و قهدهغهكردنهش به‌تووندى خووى پێوه‌گرت.
ئۆلیڤیا لاینگ له‌نێو كتێبه‌كه‌یدا گه‌ڕاوه به‌دواى وه‌ڵامی هۆكارى ئه‌م ئالوودهبوونانهدا، بۆ نموونه قۆناغی منداڵی دژوار یاخۆ په‌روه‌رده‌ى ئه‌و كه‌سانه له‌ناو خێزانه زیانپێكه‌وتووه‌كان.
بۆ نموونه باوكانى ئێرنست ههمهنگوایو جۆن بریمه‌ن هه‌ردووكیان خۆیان كوشتبوو. به‌ڵام به‌لاى ره‌خنه‌گرانی ئه‌مریكییه‌وه ئه‌و یاخۆ نه‌ده‌بوو شه‌ش كه‌سایه‌تى ئه‌ده‌بی له‌و قۆناغه دیاریكراوه‌ى ئه‌مریكاى هه‌ڵبژاردبایه، یان ئه‌مێستا كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى كردووه ده‌بوو راوێژ‌و توێژنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ژیانى ئاسایی ئه‌وساى ئه‌مریكاى سه‌ده‌ى بیسته‌م‌و كه‌سایه‌تى‌و خونهریتى رۆشنبیرانى ئه‌و سه‌رده‌مه باشتر كردبایه‌و وه‌ڵامى قایلكهرترى بدابایه‌وه.
ژماره‌یه‌ك له‌و نووسه‌رانه‌ى كه بابه‌تى ئه‌م توێژنهوهو بهدواداچوونهن له‌م كتێبه‌دا له‌دایكبووانى سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بستهمنو تافی لاویان هاوكاته له‌گه‌لأ قۆناغی قه‌ده‌غه‌كردنى مهشروباتى كحولی به‌تایبه‌ت ویسكى له‌ئه‌مریكا. ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه توونده كه له‌ساڵی 1920 تاوه‌كو 1933 كارى پێده‌كرا له‌برى سنوورداركردنى حه‌زو هۆگریی خه‌ڵكى بۆ مه‌ى، له‌ڕاستیدا زیاترى كرد. لهسهروهختێكى وادا رۆشنبیران‌و ئه‌هلی ئه‌ده‌ب كه پتر له‌گه‌لأ رێسا‌و كلتوورى ده‌سه‌ڵاتدار تێدهكهونو به‌رهه‌ڵستى ده‌كه‌ن له‌خه‌ڵكى ئاسایی زیاتر روویانكرده خواردنه‌وه‌ى مه‌ى. ئیدى به‌شوێنێك گه‌یشتبوو كه خواردنه‌وه‌و هه‌رچی زیاتر خواردنه‌وه به قۆڵ لێههڵماینو كه‌سایه‌تی رۆشنبیران‌و ئازادبیران ده‌ژمێردرا.
ده‌كرێت ئه‌م خاڵه به‌باشى له‌شێوه‌ى ژیانى ئێرنست ههمنگوەیو كاریگه‌رییه‌كه‌ى له‌سه‌ر نووسه‌ره لاوه‌كان ببینرێت. ره‌نگه به‌هه‌مان ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى كه به‌رهه‌مه‌كانى ههمنگوەی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هۆگرانى هه‌بووه، بتوانرێ بگوترێ كه شێوه‌ى ژیانى "پیاوانه"شى بۆ نه‌وه‌ى دواتر سهرمهشقێكى گرنگ بوو. تا جێیه‌ك كه تێنسى ویلیامز چه‌ندین جار وازی لهكاروژیانى خۆى ده‌هێنا تاوه‌كو بڕوات بۆ مهكۆكهى ههمنگوەیو له‌گه‌ڵی بخواته‌وه.
لهڕهخنهكانى دیكه‌ى كه له‌م كتێبه گیراون گونجاندنى بابه‌تى لاوهكىو ئه‌و رووداوانه‌ن كه په‌یوه‌ست بوون بهسهفهرهكهى نووسه‌ره‌وه بۆ شاره جیاوازه‌كانى ئه‌مریكا، كه ئه‌مانه چه‌ند خاڵێكن ره‌نگه بڕشت‌و تواناى قهڵهمو داهێنه‌رى نووسه‌ر پیشان بده‌ن، به‌ڵام كۆمه‌كێك به‌بابه‌تى سه‌ره‌كى كتێبه‌كه ناكه‌ن.
تێبینى: سه‌فه‌رێك بۆ ئیكۆ سپرینگ، په‌یوه‌ندیى نووسهرانو مه‌ى خواردنه‌وه/ نووسینى ئۆلیڤیا لاینگ. ناونیشانى ئه‌م كتێبه له دیالۆگێكى شانۆنامهیهكى "تێنسى ویلیامز"ه‌وه وه‌رگیراوه.