ڕۆمانی (کاڵبوونەوە - FADING)، به زمانی ئٔینگلیزی له چاپێكى ناوازهدا بهچاپ گهیهندرا.
ڕۆمانهكه، لەلایەن نوسەر (ئەرین ئەحمەد محەمەد) ە زمانی ئٔینگلیزی نووسراوە و لە چاپخانەی کارۆ چاپکراوە. بەهۆی ئەم دۆخەی ئێستا لە ئارادایە و بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان مەراسیم واژۆکردنى بۆ ئەنجام نادرێت.
ناوهڕۆكى رۆمانهكه چیرۆکی گەنجێک دەگێڕێتەوە کە سەرباری ھەموو ئەو ناخۆشییانەی لە دووری نیشتیمانەکەی روو بەرووی بۆتەوە، کەچی چیرۆکی عەشقێک ژیانە تاڵەکەی تاڵتر دەکات. دەکرێت ئەم چیرۆکە باس لە تەواوی ئەو گەنجە کوردانە بکات کە لەدوای راپەڕینەوە ئەم وڵاتەی بە کۆڵێک خەم و خۆزگەو حەسرەتەوە بەجێ ھێشت و دوور لە وڵات ویستیان ئامێزی کچێکی بێگانە ببێت بە ماڵ و حاڵ و نیشتیمان بۆیان، بێ ئاگا لەوەی عەشق تەمەن و رەگەز و نەتەوە و زمان و پلە و دۆخی کۆمەڵایەتی ناخوێنێتەوە کە شەپۆلی ھێنا شەپۆلی بەھێزترین دەریاکان دەرەقەتی نایەت و بەردترین دڵیش دەبێت بە ئاو و زریاناویترین ژیانیش دەبێت بە بەھاری جوانی کوردستان.
رەنگە رۆمانی 'کاڵبوونەوە' چیرۆکێک بگێڕێتەوە کە ھەموو رۆژێک لە سووچێکی ئەم جیھانە ڕوودەدات، دەست و چاو و دڵەکان لەیەکتر دووردەکەونەوە، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنھا یادو یادگارییەکی تاڵی شیرین باوە. ئایا یادگارییەکان دەتوانن گڕ بەربدەنە خۆڵەمێشی خۆشەویستییەک کە عەیامێکە خامۆش بووە؟ ئەمە پرسیارێکە کۆتایی رۆمانەکە وەڵامی دەداتەوە!"
ئهرین ئەحمەد محەمەد له چهند دێرێكدا:
- لە شارى سلێمانی لەدایکبووە.
- له ساڵی ۲٠٠۹ بڕوانامەی بەکالێوریسی لە بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی کۆیە بهدهستهێناوه.
- له ساڵی ۲٠۱۳ بڕوانامەی ماستەر لە زمانی ئینگلیزیدا لە بەریتانیا بهدهستهێناوه.
- له ساڵی ۲٠۱۹ بڕوانامەی دکتۆرا لە زمانی ئینگلیزیدا لە وڵاتی چین بهدهستهێناوه.
- ئێستا مامۆستای زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆی چەرموو.