azadiragayandn.jpg

ئازادیی راگەیاندن لە یاسادا

كتێبی (ئازادیی راگەیاندن لەیاسادا- ئازادیی رۆژنامەوانیی بەنموونە) له‌ نووسینی نووسەرو مافپەروەر (عادل مەلا ساڵح) بڵاوکرایەوە.

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا كتێبی (ئازادیی راگەیاندن لەیاسادا- ئازادیی رۆژنامەوانیی بەنموونە) له‌ نووسینی نووسەرو مافپەروەر (عادل مەلا ساڵح) لەدووتووێی (130) لاپەڕەدا بڵاوكراریه‌وه‌، کتێبەکە بەوردی باس لەبواری ئازادیی ‌و ئازادیی رادەربڕین دەكات لەچوارچێوەی یاسا كارپێكراوەكاندا.

نووسەر كتێبەكەی دابەشكردووە بۆ سێ بەش، ل ەبەشی یەكەمدا باس لە سیستمی دیموكراسی‌ و ئازادییە گشتییەكان دەكات ‌و ئاماژە بەئازادیی پرۆتۆكۆڵ‌ و دۆكیۆمێنتە نێودەوڵەتییەكان دەكات.

لە بەشی دووەمیشدا باسی چەمكی راگەیاندن‌و مافی زانین‌و ئازادیی میدیایی ‌و ماس میدیاكان دەکات. لەكۆتا بەشیشدا باسى لەبواری كاری رۆژنامە و رۆژنامەگەریی‌و هەروەها سانسۆرو رەخنەو تاوانی بڵاوكردنەوە دەكات.

لە به‌شێكى پێشەكی كتێبەكەدا هاتووە: "ئازادیی رۆژنامەگەریی لەلایەك یەكێكە لەكۆڵەكەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی‌و لەلایەكی تریشەوە ئەمڕۆ بەپێوەری دیموكراسی دێتە هەژمار، هەربۆیە وڵاتان لەنێو دەستورەكانیاندا ئاماژەیان بەم ئازادییە كردووەو لەهەمانكاتدا رێككەوتننامەی هەرێمایەتی ‌و نێودەوڵەتیش لەمبارەیەوە واژۆ كراون".


ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە