تێرمیناڵ کتێبێکی نوێی شاعیر‌و نووسەرو شانۆکاری کورد داستان بەرزان ە کە پێکدێن لە پێنج چیرۆک و ئێستا لەکتێبفرۆشییەکان دەستدەکەون.
داستان بەرزان لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧ ەو لەسلێمانی دەژی. پەیمانگای هونەرە جوانەکان و کۆلێجی هونەری تەواوکردووەو کاری دەرهێنانی بۆ چەند تێکستێکی جیهانی شانۆکردووە. لەوانە کورسییەکانی یۆژین یۆنسکۆی فەڕەنسی و چاوەڕوانی گۆدۆ ی ساموێل بیکێت.
هەر لەبواری شانۆدا کتێبێکی هاوبەشی هەیە بەناوی دەروازەیەک بۆ دراماتۆرگی و چەندکتێبێکی تر لەبواری گێڕانەوەدا.
هاوکات داستان بەرزان یەکێکە لە شاعیرە نوێکانی کورد و چەندین کتێب و ئەزموونی شعری هەیە و بەزمانێکی نیگەرانانە دەربارەی دونیایەک دەنووسێت کە نوقمی ژاوەژاوێکی کوشندەبووە.
تێرمیناڵ کە ئەزموونێکی نوێی نووسینە لەژیانی نووسینی نووسەرداو بەیەکەمین کتێبی چیرۆکی ئەو دادەنرێت پێکدێت لە پێنج چیرۆک و بەم بۆنەیەوە سایتی گەلاوێژ چەند پرسیارێکی ئاڕاستەی نووسەر کردووە.
پرسیار: پیرۆزبایی کتێبەکەت لێدەکەم.. دەبینم شیعر‌و شانۆ و گێڕانەوەت داوەتەپاڵ یەک و ئێستاش خەریکیت لە ئەزموونێکی نوێ‌دا، بواری گێڕانەوەی خۆت فراواندەکەیت و پێنج چیرۆک پێکەوە لە نێوکتێبێکدا چاپدەکەیت.
وه‌ڵام: بۆ من ڕێگاكانى ده‌ربڕین و دروستكردنى دونیاى تایبه‌ت به خۆت هه‌موو گرنگن و نزیك له یه‌كتر درێژ ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ى واده‌كات بیرۆكه‌یه‌ك ببێته شیعر و نه‌بێته چیرۆك یان هه‌ر ژانرێكى دیكه، خودى بیرۆكه‌كه و دۆخ و ساتى ئیشكردنهكهیه، ئه‌م چیرۆكانه زۆرینه‌یان ده ساڵێك ده‌بێت له كات و شوێنى جیاوازدا ئیشم تێداكردوون، ته‌نیا دانه‌یه‌كیان نه‌بێت له ساڵی 2019 نووسراوه، به‌هه‌رحاڵ ئه‌مانه قسه‌ى دیكه‌ن ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه ئه‌مانه لاى من چیرۆكن و به سه‌لیقه و ڕوانینى خۆم بۆ دونیا و مرۆڤ و به‌شێك له‌وه‌ى بهریكهوتووم نووسیوومن، هیچیانم له خۆڕا نه‌نووسیوه، هه‌ریه‌كێكیان هزر و ته‌كنیك و فۆڕمى خۆیانیان هه‌یه، تێیاندایه ده‌یانجار سهرلهبهرییم هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و دیسانه‌وه بونیادم ناوه‌ته‌وه، چێژم له نووسینیان وه‌رگرتووه، هاوكات ئازاریشم له‌گه‌ڵ چه‌شتوون، كاراكتهریان تێدایه هێند ماندووى كردووم ڕه‌قم لێیه‌تى، تێشیاندایه هێند قوربانییه هاوسۆزییه‌كى توندم بۆی هه‌یه، بینخوێننه و بیانناسن، بزانن ئێوه‌ش وه‌كو من چێژیان لێده‌بینن؟ ئازارتان ده‌ده‌ن؟ ڕه‌قتان لێیان ده‌بێته‌وه؟ ئه‌ى هاوسۆزیتان بۆیان ده‌بێت؟
پرسیار: دەمەوێت سەرەتا پرسیار دەربارەی بۆچون و بینینی تۆ بکەم دەربارەی هونەری گێڕانەوەو چیرۆک.. بیرکردنەوەت دەربارەی چیرۆک و هونەری گێڕانەوە چییە؟
وه‌ڵام: ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه له منداڵییه‌وه بۆ من سه‌رنجڕاكێش بووه، ئه‌و كاتانه‌ى ته‌ماشاى چه‌ند تابلۆیه‌كى ماڵی نهنكمم ده‌كرد و به خه‌یاڵی خۆم چیرۆكم لێیان دروستده‌كرد و هه‌ندێكجاریش پورێكم ئه‌و كاره‌ى ده‌كرد، سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ئاشنابوونى من به گێڕانه‌وه هه‌م له خۆم و هه‌میش له‌وانیتردا، دواتر له‌گه‌ڵ ناسینى كتێبدا ئاره‌زووى خوێندنه‌وه‌ى ژانری چیرۆك و ڕۆمانم كردووه و چیرۆكه‌كانى(چیخۆف، مۆپاسان، ئۆ هێنری، سالنجه‌ر، دۆراس، هیدایه‌ت، عه‌تا محه‌مه‌د، ئارام كاكه‌ى فه‌لاح، فاروق هۆمه‌ر، هه‌روامان وریا، ڕێبوار حه‌مه ڕه‌حیم....) هاوكات ڕۆمانه‌كانى (ماركیز، كاراواباتا، كافكا، سه‌لیم به‌ره‌كات، ئه‌مین مه‌ئلوف، عه‌لی به‌در، به‌ختیار عه‌لی،.... ) سه‌رنجیان بردم، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه واده‌بینم نووسینى چیرۆك جگه له‌وه‌ى له میانى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌وانیتره‌وه ده‌توانیت ئاشناى شێوازى نووسین و ته‌كنیك و هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ى خوێندنه‌وه‌ى بابه‌تى تیۆرى له‌باره‌ى ڕه‌گه‌ز و پێكهاته‌كانییه‌وه یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌وه‌ى بیناسیت، هاوكات ژیانى شه‌خسی و ئه‌زموون و خه‌ون و سه‌لیقه و ڕوانینت له هۆكاره گرنگه‌كانى نووسینى چیرۆكن، كه من له‌م پێنج چیرۆكه‌دا زۆر سوودم لێوه‌رگرتوون...
پرسیار: دەربارەی ئەم ئەزموونە لە نووسین لە ژیانی خۆتدا.. دەربارەی ئەزموونی خۆت بەگشتی چی لە نووسین و چی لەکاری دەرهێناندا.. قسەت چییە. ؟
وه‌ڵام: قسه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌مبێت ده‌بێت له ڕێگه‌ى هه‌ریه‌كێك له‌وانه‌ى باست كردوون كردبێتم، چونكه من بۆیه ده‌نووسم، بۆیه شانۆ ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ى قسه بكه‌م.