Ra.jpg

ئه‌كته‌رێكى ناودارى بۆلیود كۆتایى به‌ژیانى خۆى هێنا

ئه‌كته‌رى ناودارى بۆلیود (سوشانت سینگ ڕاجپوت) له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆى له‌ شارى مۆمباى كۆتایى به‌ژیانى خۆى هێنا.

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14/6/2020 له‌ هندستان پشت به‌ستن به‌ زانیاره‌كانى پۆلیسى شارى مۆمباى هه‌واڵى كۆچى دوایى ئه‌كته‌رى دیارى بۆلیود (سوشانت سینگ ڕاجپوت) راگه‌یاند، به‌پێى سه‌رچاوه‌كان (ڕاجپوت) له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆیدا خۆى هه‌ڵواسیوه‌ و كۆتایى به‌ژیانى خۆى هێناوه‌، له‌ ئێستادا پۆلیسى شاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ و ئه‌وه‌یان به‌ مێدیاكانى هیندستان راگه‌یاندووه‌ كه‌ كاره‌كه‌ خۆكوژیه‌ و هیچ نامه‌یه‌كیشى له‌دواى خۆیدا به‌جێنه‌هێشتووه‌.

به‌پێى سه‌رچاوه‌ هونه‌ریه‌كان راجپوت لەم ماوەیەی دواییدا توشی حاڵەتی دەرونی و نا ئارامیی ببوو، هه‌ر بۆیه‌ له‌كاره‌ هونه‌ریه‌كانى دوركه‌وتبویه‌وه‌ و هه‌میشه‌ كاته‌كانى خۆى له‌ماڵه‌وه‌ به‌سه‌ر بردووه‌، ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ سه‌ره‌داوێكى باش بۆ پۆلیس كه‌ كاره‌كه‌ خۆكوژى بووه‌، بە هۆی ئەو حاڵەتە دەرونیەوە به‌سه‌ریدا هاتووه‌.

سوشانت سینگ ڕاجپوت (Sushant Singh Rajput) له‌ چه‌ند دێرێكدا:

 - له‌ رۆژى 21/1/1986 له‌ شارى پانتا له‌ هندستان له‌ دایكبووه‌.

- له‌ ساڵى 2013 به‌شدارى له‌كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- له‌ رۆژى 14/6/2020 له‌ ته‌مه‌نى (34) ساڵى له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆى له‌ شارى مۆمباى به‌ خۆهه‌ڵواسین كۆتایى به‌ژیانى خۆى هێناوه‌.


ئەم بابەتە 111 جار خوێندراوەتەوە