محه‌مه‌د عه‌لی كه‌شاوه‌رز ئه‌كته‌ری ناوداری ئێران له ته‌مه‌نی (90) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له ئێران هه‌واڵى كۆچى دوایى ئه‌كته‌رى به‌تواناى ئێرانى (محه‌مه‌د عه‌لی كه‌شاوه‌رز)یان بڵاوكرده‌وه، به‌پێى سه‌رچاوه‌كان كه‌شاوه‌رز به‌هۆی نه‌خۆشی گورچیله و وشكبوونی سییه‌كانی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى شارى تاران گیانی له‌ده‌ستداوه، دوابه‌دواى كۆچى دوایشى ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی تاران بڕیاریدا یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی تاران به‌ناوی كه‌شاوه‌رز بكات.
محه‌مه‌د عه‌لی كه‌شاوه‌رز له‌چه‌ند دێرێكدا:
- له رۆژى 15/4/1930 له‌شارى ئه‌سفه‌هان له‌دایكبووه.
- له ساڵى 1960 تاكو ساڵى 2008 به‌شدارى له‌كارى هونه‌ریدا كردووه.
- وه‌كو ئه‌كته‌ر له چه‌ندین فیلمى سینه‌مایى و دراما و شانۆى ئاست به‌رزدا رۆڵى سه‌ره‌كى بینیوه.
- ده‌رچووى په‌یمانگاى سینه‌ماى و كۆلێژى هونه‌ر بووه له تاران.
- له رۆژى 14/6/2020 له شارى ته‌هران به‌هۆی نه‌خۆشی گورچیله و وشكبوونی سییه‌كان كۆچى دوایى كردووه.