mirzayy.jpg

تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا

کتێبی شیعری (تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا) له‌ نووسینى شاعیر و نوسه‌ر (شوعەیب میرزایی) بڵاودەکرێتەوە.

تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا، سێهەمین کتێبی شاعیر (شوعەیب میرزایی)یە، کە بریتیه‌ لە شعرێكی درێژ و یه‌ک وتار، له‌گەڵ یه‌ك سی دی كه‌ شیعرى شاعیرى به‌ده‌نگى خۆى له‌گه‌ڵدایه‌.

له‌ ئێستادا كتێبه‌كه‌ له‌ دووتوێى (92) لاپه‌ڕه‌ چاپكراوه‌ و وابڕیاره‌ دواى كرانه‌وه‌ى سنوره‌كان کتێبەکە لەلایەن یانەی قەڵەم لە شارى سلێمانی بە فەرمی بڵاودەکرێتەوە.

شوعەیب میرزایى له‌ چه‌ند دێرێكدا:

- له‌ ساڵى 1983 لە شاری سنە له‌دایكبووه‌.

- پیشه‌: شاعیر و نووسەر و رۆژنامەوان و رەخنەگر.

- چه‌ندین شیعرى شاعیرانی ئەورووپی و ئه‌مریکی و فارسى وەرگێڕدراوەتەوە سه‌ر زمانى كوردى.

- بەرپرسی بەشی کوری هه‌فته‌نامه‌كانى (دیار کوهەن، سیروان، دیدگا ە و چه‌ندانى دیكه‌ بووه‌.

چه‌ند به‌رهه‌مێكى چاپكراوى هه‌یه‌، له‌وانه‌:

- کراسێ نەماوە دووریتی تیا نەگریم، شیعر، 2012.

- دێڕ، كۆمەڵە شێعرێکی شاعیرانی رۆژهەڵات، 2013.

- گورگەکانی خانمی 1968 و عەتا، شیعر، 2014.


ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە