بە هۆی فایرۆسى کۆرۆنا له ئێستادا و توشبونى ژماره‌یه‌كى زۆر له هاووڵاتیان، ئه‌مساڵ فێستیڤاڵی Coachella له ئه‌مه‌ریكا بەڕێوەناچێت.
ئه‌گه‌رچى وا بڕیاربوو مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بیست و یه‌كه‌مین خولى نوێی فێستیڤاڵی Coachella کە تایبەتە بە گۆرانی میوزیکی جیهانیی له ویلایه‌تى كالیفۆرنیا بەڕێوەبچێت، بەڵام بەڕێوەبەرانی فێستڤاڵەکە رایانگەیاند کە بەهۆی بەردەوامی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکەیان لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا بەڕێوەناچێت، هه‌روه‌ها ئەوەشیان راگەیاندووە کە بڕیاریانداوە ڤێستیڤاڵەکە بخەنە مانگی 4ی ساڵی 2021.
فێستیڤاڵی كۆچێلا Coachellaفێستیڤاڵێكى ساڵانه‌یه بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە گۆرانیبێژان و میوزیسیانانی جیهان لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، تاكو ئێستاكه (20) خولى به‌ڕێوه‌چووه و یه‌كه‌مین خولى له ساڵى 1999 ئه‌نجامدراوه و خولى دووه‌میشى له ساڵى 2001 ئه‌نجامدراوه، دوابه‌دواى ئه‌وه ساڵانه به‌به‌رده‌وامى خوله‌كانى دیكه‌ى به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆى فایرۆسى كۆرۆنا دواخرا.