لە ژێر ناونیشانی (لاپەڕەی بیرەوەرییەکانم) و لە دوو بەرگیدا بیرەوەرییەکانی دکتۆر جەمشید حەیدەری چاپ و بڵاو کرایەوە،
لەم کتێبەدا زۆربەی رووداوە گرنگەکانی (68) ساڵی کوردستان و عێراق هاتوونەتە بەرباس و گێڕانەوە، وێڕای خستنەرووی چەندین بەڵگەنامەی نووسراو، بەشێوەیەکی گشتی باس لە ساڵانی 1949 هەتا 1991 دەکات.
لەپێشەکیی کتێبەکەدا هاتووە: "دیارە نووسینی بیرەوەریی کارێکی ئاسان نییە، چونکە پێویستی بە تۆمارکردن و بەڵگە هەیە، منیش بەرگی یەکەمی بیرەوەرییەکانم لەکاتی خۆیدا لە سوید نووسی و بەدوو شێوە بڵاومکردەوەو لە ساڵی 1992 تەواومکرد، کە ساڵانی 1949 – 1966 لەخۆدەگرێ".
نوسهر سهبارهت به كتێبهكهى له واڵى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبوك نوسیویهتى: "لەم دوو بەرگەدا، ڕووداو و بەسەرهاتی گەلەکەمان و بنەماڵەکەمان و بەشداری خۆم لە خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری تێیدا ڕەنگی داوەتەوە.
وەک بەشدارێکی چالاک و شاهێدحاڵێکی زیندووی ڕووداوەکان .. هەوڵم داوە بەڕاستگۆیی ئەوەی دیومە و ئاگاداری بوویمە تۆماری بکەم، بەتایبەتی بارۆدۆخی سیاسی کوردستان لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991، بۆچون و هەڵوێستی تایبەتی خۆم لەبارەیان بە بێ ڕتوش خستۆتە بەرچاو.
ئەم دوو بەرگەی بیرەوەریەکانم لەساڵی 1949وە دەست پێدەکات تا ٣١/١٢/٢٠١٧ لە بەرگی یەکەمدا هەندێ ڕووداو دەگێڕمەوە کە دەگەڕێتەوە ساڵانی 1945تا 1949.
بێگومان ڕووداوەکانی ئەم دوو بەرگە بەشێکە لە مێژووی خەباتی گەلەکەمان".